ماركۆ روبیۆ كاندیدی دۆناڵد ترەمپ بۆ وەزیری دەرەوە لە ئیدارەی نوێدا، رایگەیاند: هانی وازهێنان لە پشتیوانیی هێزە كوردییەكان لە سوریا نادات.
لە وەڵامی پرسیارێكی سیناتۆری دیموكراتەكان كریس ڤان هۆلن، سەبارەت بەوەی كە ئایا پاڵپشتی بەردەوامیی پشتیوانیی ئەمریكا بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات یان نا، روبیۆ رایگەیاند: پشتیوانیی بەردەوامی پاڵپشتیی هێزە كوردییەكان لە سوریا دەكات.
روبیۆ ئاماژەی بەوەشكرد، یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد كە توركیا وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێنی دەكات، بڕبڕەی پشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات پێكدەهێنن، راشیگەیاند: كۆمەڵێك ئاستەنگ رووبەڕووی ئەمریكا دەبێتەوە لە سوریا، ئەردۆغان یەكێكە لەوانە.