مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی كۆبوونەوە

01:48 - 2025-01-19
جیهان
68 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی میللییەت، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە لێدوانێكدا سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، وتوویەتی: باسیان لە پرۆسەی گۆڕانكاری لە سوریا كردووە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەڵوێستی كورد لە ناوچەكەدا یەكگرتوو بێت و گفتوگۆی ئاشتییانە لەگەڵ دیمەشق بكرێت لەپێناوی  پاراستنی مافەكانی گەلی كورد .

لە لێدوانێكیدا بۆ ئەلشەرق نیوز، مەزڵوم عەبدی رایگەیاندووە، ئامادەن ئەو نەوتەی كە كۆنترۆڵی دەكەن رادەستی سوریای بكەن. وتوویەتی: ئێمە پێكهاتەیەكی فیدراڵی و پەرلەمانیمان ناوێت، خۆبەڕێوەبەریمان دەوێت، بەڵام نەك لە رووی ناسنامەی ئەتنیكی، بەڵكو لە رووی جوگرافییەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان