وەفدێكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

01:59 - 2025-01-19
کوردستان
144 جار خوێندراوەتەوە


وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بڕیارە وەفدێكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، راشیگەیاند: لەبارەی مووچەی مانگی 12، هەرێم و بەغدا لەگفتوگۆدان، لەوبارەیەوە هەریەكەیان بۆچوونی جیاوازیان هەیە.
سەمیر هەورامی وتەبێژی جیگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: بڕیارە لە چەندرۆژی داهاتوودا، وەفدی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بابەتە داراییەكان و ئەو گرفتە تەكنیكیانەی لەنێوانیان هەردوولادا هەیە، وتیشی: هەر لەو سەردانەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو راپۆرتانەوە دەكرێت، كە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغداوە لەبارەی مووچە و شایستە دارییەكانی هەرێمەوە بڵاودەكرێتەوە، بەهیواین بگەین  بە ئەنجامێك و كۆتاییهێنان بەو گرفتانەی لە 2014وە  رووبەڕووی موچەخۆرانی هەرێم بۆتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان