پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە فاروق مستەفا رەسوڵ خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق و وەفدێكی هاوڕێی كرد.
مەبەستی سەردانەكە، بۆ دروستكردنی هەمئاهەنگی و كردنەوەی بەشی (AI) بوو لە زانكۆی سلێمانی، بە هاوكاری و یارمەتیدانی دامەزراوەی نیو سۆشیال و دامەزراوەی دیكە، كە وەفدەكە كاری تێدادەكات.
محەمەد بابان گەورە راوێژكاری تەكنەلۆژی لە ئاسیاسێڵ لە لێدوانێكدا بۆ سایتی زانكۆ، رایگەیاند: دەمانەوێت بەشداربین لە هاوكاری زانكۆی سلێمانی بۆ كردنەوەی بەشی (AI) و چۆنیەتی پێشخستنی بەشی (ئایتی و كۆمپیوتەر) لە زانكۆی سلێمانی.