بەهۆی کەوتنە خوارەوەی تەلەفریک لە ئیسپانیا 30 کەس بریندار بوون

02:01 - 2025-01-19
جیهان
58 جار خوێندراوەتەوە


تەلەفریکێک لە ناوچەیەکی گەشتیاری ئیسپانیا کەوتەخوارەوە و 30 کەس بریندار بوون و تەندروستی 9 کەسیان ناجێگیرە.

حکومەتی ئیسپانیا رایگەیاند، رووداوەکە لە ناوچەی گەشتیاریی ئاستۆن لە باکووری خۆرهەڵاتی ئیسپانیا روویداوە و هەشت لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە و دۆخی تەندروستی نۆ برینداریش ناجێگیرە.

باسی لەوەشکردووە، بریندارەکان راستەوخۆ لە رێگای هێلیکۆپتەرەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ دەکرێت، دەیان گەشتیاری دیکەش لەسەر کورسییەکانی دیکەی تەلەفریککە گیریان خواردووە و تیمەکان سەرقاڵی هێنانەخوارەوەیانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت بە وردی هۆکاری رووداوەکە و کەوتنەخوارەوەی تەلەفریکەکە چی بووە

بابەتە پەیوەندیدارەکان