بەهۆی خێرایی لێخوڕین و گوێنەدان بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە، لەسەر رێگای کەلار - کفری دوو کەس گیانیان لە دەستداو کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندووە، روداوەکە لەسەر رێگەی کەلار - کفری، بەرامبەر گوندی وەلی هەیەر رویداوە و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆنداو مارسیدسدا بووە.
ئەماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێرو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی مارسیدسەکە کە کوڕو باوکن، گیانیان لە دەستداوە.
هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاندووە، لە ئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.