ئەحمەد ئەنوەر: پێویستە ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سەروەت و سامانیان ئاشکرا بکەن

03:53 - 2025-01-19
کوردستان
363 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی هەرێم  نوسراوێک ئاڕاستەی پەلەمانی کوردستان دەکات و داوا دەکات ئەندامانی خولی شەشەم فۆڕم پڕبکەنەوە و سەروەت و سامانەکانیان تۆمار بکەن.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان  راگەیاند، كۆتا نووسراویان ئاڕاستەی دیوانی پەرلەمانی كوردستان كردووە لەبارەی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

وتیشی، چاوەڕێی وەڵامی نووسراوەكە دەكەن لەلایەن پەرلەمانەوە بۆئەوەی فۆڕمی پڕكردنەوەی زانیاری ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بكەن، دەبێت پەرلەمانتارانیش لەماوەی سێ مانگدا فۆڕمەكان پڕ بكەنەوە و سەروەت و سامانیان ئاشكرا بكەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی 10ی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و لەئێستاشدا لایەنەکان سەرقاڵی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان