قۆناغێكی نوێی ئاوەدانكردنەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕیندا

11:00 - 2025-02-04
دووتوێ
31 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی تیمی رۆژنامەی كوردستانی نوێ لە درێژەی گەیشتەكەیدا بۆ سنوری راپەڕین، لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و بەڕێوەبەرانی شارەوانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی ئیدارەی راپەڕین-دا كۆبووەوە، زانیاریی ئەوەی بەردەست كەوت كە سەرەڕای قەیرانی دارایی و كێشەی بودجە، قۆناغێكی نوێیان دەست پێكردووە لە ئاوەدانكردنەوەی زیاتری سنوری ئیدارەكە.
لە گەشتەكەدا هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی سنورەكە ئاماژەیان بە چەندین پرۆژەی نوێی ئاوەدانكردنەوە لە سنورەكە كرد كە دەیان ملیار دیناری تێچووە، پلانی چەندین پرۆژەی تری خزمەتگوزاریشیان هەیە كە پێویستی بە پاڵپشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.   

#گەشتنامە

بابەتە پەیوەندیدارەکان