لەکۆتایی ساڵی 2024دا و دوای هەوڵێکی زۆری پ.ی.د. پەیمان رەمەزان ئەحمەد سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، توانرا رەزامەندیی کردنەوە چاپتەری ژنان لە زانستدا لەو زانکۆیە بکاتەوە کە تاکە چاپتەرە لەسەر ئاستی عیراقدا و سەربە دامەزراوەی (ژنان لە زانست بۆ وڵاتانی پێشکەوتوو- (OWSD ی سەربە رێکخراوی یونیسکۆیە.
چاپتەرەکەش لەلایەن خودی سەرۆکی زانکۆکەوە بەڕێوەدەبرێت و چەند مامۆستایەکیش ئەندامی بۆردەکەن.
بەشداریکردنی زانکۆی راپەڕین وەک چاپتەری ژنان لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی زانستی نێودەوڵەتی (International Science Council) لە دیالۆگی زانستیی جیهان بۆ ساڵی 2025 کە لە رۆژانی 26 – 29 ی مانگی رابردوو لە مەسقەتی پایتەختی سوڵتاننشینی عومان بەڕێوەچوو، تێیدا نوێنەرانی زیاتر لە 450 دامەزراوەی زانستی بەشداربوون لەسەر ئاستی جیهان.