رۆژنامەنووسانی دەڤەرەكە سەرنجەكانیان خستەڕوو

کوردستانی نوێ ، دەبێتە مینبەری بیروڕا و شرۆڤە و رووماڵی چالاکییە جۆراوجۆرەکانیان

11:37 - 2025-02-04
دووتوێ
34 جار خوێندراوەتەوە

ئامادەکردنی:
گۆران هەمەوەندی


بەر لە دوا وێستگەی گەشتەکەی تیمی کوردستانی نوێ، تیمەکە لەگەڵ نووسەران و رۆژنامەنووسانی دەڤەری راپەڕیندا کۆبووەوە کە بەگیانێکی ئازاد و ئازایانەوە سەرنج و تێبینییەکانیان خستەڕوو سەبارەت بە شیوازی  رووماڵکردنی چالاکییە سیاسی و ئەدەبی و رووناکبیرییەکانی دەڤەرەکە.
ئەو رۆژنامەنووس و نووسەرانە تاڕادەیەک نیگەرانی ئەوەبوون کە لە بڵاوكراوە و کەناڵەکانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا وەک پێویست لایان لێنەکراوەتەوە، لەکاتێکدا زۆربەی دانیشتوانی دەڤەرەکە دۆست و لایەنگری یەکێتین و هیوایان خواست کە هاتنی ئەم تیمە دەرفەتێک بێت بۆ دەمەزەردکردنەوەی ئەو پەیوەندییە رۆحییەی نێوان میدیای یەکێتی و نووسەران و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندانی سنوورەکە.
لای خۆشیانەوە تیمی کوردستانی نوێ بەڵێنیان پێدان کە لە وەرزی نوێی کاری میدیاییدا گرنگیی ئەوتۆ بە سەرجەم چالاکییە سیاسی و رووناکبیرییەکانی سنوورەکە بدرێت لەلایەن پەیامنێرەکانییەوە و لاپەڕەکانی کوردستانی نوێش واڵا دەبێت لەبەردەم نووسین و بەرهەمەکانی نووسەران و رووناکبیران و رووماڵکردنی چالاکییە هونەریی و ئەدەبییەکانیاندا.

#گەشتنامە

بابەتە پەیوەندیدارەکان