دوێنێ لە رێوڕەسمێكدا، هەردوو فیرقەی سێ و چواری پیادەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەستبەكاربوون.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە دوێنێ لە سەرۆكایەتیی هەرێم بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم و جەنەراڵ كیڤن لیهی فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عیراق و سوریا، وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ و نوێنەرانی وڵاتان، بەڕێوەچوو. سەرۆكی هەرێم لە وتەیەكدا دەستبەكاربوونی هەردوو فیرقەی سێ و چواری پیادەی بە هەنگاوێكی دیكەی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمدا ناوبرد.
لە وتەیەكیشدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: بە پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانان، توانیومانە بەشێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دوو ناوچەی سەركردایەتیی سەربازیی و 11 فیرقەی پیادەدا رێكبخەینەوە، کە ئەم هەنگاوە بەدەستهێنانی ئامانجەكانمانە لە پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا.