حسێن عەزیز
شێخ ئەحمەد حەمەكەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی ناحیەی رزگاری كرد و پرۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكی راپەڕینی بەسەركردەوە و هاوكاریی دوو مزگەوتی ناحیەكەی كرد.
ئەرسەلان ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی رزگاری بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكی راپەڕین لە سەر ئەركی ئیدارەی گشتیی یەكێتی ئەنجامدراوە و بڕی 600 ملیار دیناری بۆ تەرخانكرابوو، هەر لەو گەڕەكە تۆڕی كارەبای نیشتمانیی بەبڕی 500 ملیۆن دینار جێبەجێكراوە و شێخ ئەحمەد حەمەكەریم لەنزیكەوە پرۆژەكانی بەسەركردەوە.
سەرۆكی شارەوانیی رزگاری راشیگەیاند: ناوبراو پرۆژەی دروستكردنی مزگەوتی ناو بازاڕی لە ناحیەی رزگاری بەسەركردەوە كە سەرلەنوێ دروستدەكرێتەوە و بەڵێنیدا لە نزیكترین كاتدا هاوكاریی ئیدارەی گشتیی پێشكەش بە ستافی سەرپەرشتیاری مزگەوتەكە بكات. هەر لە درێژەی دیدارەكانیدا لە كەموكورتی مزگەوتی ئیمام حەمزەی كۆڵییەوە و لەگەڵ پێشنوێژ و ژمارەیەك كەسایەتیی گەڕەكەکە كۆبووەوە و بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانیان بڕی 30 ملیۆن دیناری تەرخانكرد. بەڵێنیشیدا لە داهاتوودا بەردەوامبن لە خزمەتكردنی خەڵكی ناحیەكە كە شایستەی خزمەتیی زیاترن.