لە پایزدا پێستت لە وشكبوونەوە بپارێزە

11:25 - 2022-10-19
هەمەرەنگ
940 جار خوێندراوەتەوە

بێگومان هەموومان ئەوە دەزانین كە وەرزی پایز دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست و تێكدانی جوانی و گەشاوەیی پێست، هەر بۆیە پێویستە بەباشترین و جوانترین هەنگاو پێستمان لە وشكبوونەوەی وەرزی پایز بپارێزین.

هەر یەك لە ئێمە پێویستە بە بەردەوامی كرێمی شێداركەرەوە بەكاربهێنین، هاوكات بە جوانترین و پاكترین شێوە دەمووچاومان بە سابوونێك بشۆین كە پێمان باشە، دواتر پێستمان شێداربكەینەوە، بەڵام نابێت تەنها پشت بەشێداركەرەوە و شتنی دەموچاو ببەستین چونكە ماسكیش گرنگە بۆ دەموچاو، تاكو هەموو كات لەوەرزی پایزدا پێستێكی  جوان و گەشاوەمان هەبێت و دوور بین لە زیانەكانی وشكبوونەوەی پێست. 

لە پایزدا پێویستە خۆت لەچی بەدوور بگریت؟

لە كاتی شتنی دەموچاوتدا پێویستە خۆت بەدووربگریت لە بەكارهێنانی ئاوی گەرم، چونكە ئاوی گەرم بە پلەی یەكەم دێت بۆ وشكبوونەوە و تێكدانی جوانیی پێست، باشتر وایە  ئاوی شلەتێن بەكاربهێنیت چونكە پێستت لە وشكبوونەو و زیانەكانی پایز دەپارێزێت.

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان