سەرەکی » وتار » ئازاد ئیبراهیم ‌ (پەڕە 4)

ئازاد ئیبراهیم ‌

تارماییەك لە پشت خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە

ئەو زیگزاكە سیاسییەی كە هەندێك گروپی شیعەی دژ بە عادل عەبدولمەهدی دەستیانداوەتێ و هەر شەوەی لەماڵی یەكێكیان كۆدەبنەوە بۆ لابردنی عەبدولمەهدی، بەرپرس نین و هۆكاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی عیراق نین، بەڵكو ئەوان بەبێ تێگەشتن لەجەوهەری خۆپیشاندانەكان دەیانەوێت لەسێبەری ئەو خۆپیشاندانانەوە بگەنە ئامانجەكانیان كە لەماوەكانی رابردووداو لەسەروبەندی پێكهێنانی حكومەتیشدا كۆك نەبوون لەسەر دانانی عەبدولمەهدی. ئەوەی پاوەری پشت خۆپیشاندانەكانە واپێویست دەكات خۆی پیشان ...

زیاتر »

خۆپیشاندانه‌كانی‌ لوبنان و به‌كه‌لتووركردنی‌ جوانییه‌كان

له‌ شه‌قامه‌كانی‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسای سه‌ده‌كانی‌ ناوه‌ڕاستدا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ دژایه‌تی و ڕوخاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كڵێسا و پیاوانی‌ ئاینی و دادگاكانی‌ پشكنین تا ده‌هات ته‌شه‌نه‌ی‌ ده‌سه‌ند و هاوڵاتیان و جیلی موسه‌قه‌فین و به‌شداربوانی‌ بارۆن دۆڵباك ده‌چوونه‌ ڕیزی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌. له‌و چركه‌ساته‌ مێژووییه‌دا فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ «هێڵده‌رلینگ» له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دره‌ختی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ڕواند، كاتێك لێیان پرسی ئێستا كه‌ی‌ كاتی‌ دره‌خت ڕواندنه‌؟ ...

زیاتر »

ئه‌مریكاو روسیا، گه‌ڕان به‌دوای‌ تۆڵه‌ی‌ مێژووییدا

له‌ ساڵی 1979 بۆ ساڵی 1989 ئه‌فغانستان بووه‌ مه‌یدانی‌ پێكدادانی‌ هه‌ردوو زلهێزی جیهانی‌ یه‌كێتی سۆڤێتی جاران و ئه‌مریكای‌ تازه‌ هه‌ڵكشاو بۆ ئه‌و كات. ئه‌م جه‌نگه‌ كه‌ ده‌یه‌یه‌كی ڕه‌به‌قی خایاند سه‌ره‌تا ئه‌مریكا لێگه‌ڕا كه‌ سۆڤێت بچێته‌ نێو ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆ به‌شداری‌ له‌و ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌دا كه‌ كه‌وتبووه‌ نێوانی‌ به‌ره‌ی‌ شوعییه‌كانی‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر هێڵی سۆڤێتی ئه‌وكات بوون له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان، هه‌ركه‌ ڕوسیا چووه‌ ...

زیاتر »

نوێنەری گوندنشینان لە حکومەتی هەرێمدا

(21) لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991 و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانی کوردستان ڕاستەوخۆ یەکەم کاری حیزبەکان دروستکردنی ئەنجومەنی گوندەکان بوو، مەبەست لەم کارەیش یەکەم شت بۆ نزیککردنەوەی موعاناتی گوندنشینان و داوا و پێویستی گوندنشینان بوو بە حکومەت و دەسەڵات لە ناوەندی شارەکاندا، یان کاری ئەو ئەنجومەنانە جۆرێک بوو لە کاروباری حکومەتێکی بچوکی سەربەخۆی کار بەڕێکردن لە ناوەندی گوندەکاندا. بەواتایەکیتر؛ لە دوای ...

زیاتر »

خۆپیشاندانەكانی لوبنان و گەڕێكی دیكەی…

خۆپیشاندانەكانی لوبنان و گەڕێكی دیكەی بەهاری عەرەبی جارێكیتر خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیانی لوبنان گەیشتە «سەعد حەریری» سەرۆك وەزیرانی لوبنان و پێدەچێت «ارحل ..ارحل»ی میللەت ناچاری بكات بە دەست لەكاركێشانەوە. بەڵام لە واقیعدا دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت و خاڵی كۆتایی بۆ داواكاری و توڕەیی خۆپیشاندەران دانانێت، ئەگەر ئیش لەسەر هۆیەكانی ئەو توڕەبوونەی میللەت و گەنجانی بێكاری وڵات ...

زیاتر »

له‌ كانی‌ ئاشتییه‌وه‌ بۆ كانی‌ خوێن

ئه‌و له‌شكركێشییه‌ی‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ له‌ خۆرئاوای‌ كوردستاندا ناوی‌ ده‌نێت كانی‌ ئاشتی ، له‌ساڵی 1974 ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌وكاتی‌ توركیا له‌ قوبرس ناویان لێنا «كرده‌ی‌ ئاشتی» و له‌ ساڵی 1992یش به‌ناوی‌ هێزی ئاشتی پارێزه‌وه‌ هاتنه‌ باشوری‌ كوردستان و تاكو ئێستا (35) بنكه‌ی‌ سه‌ربازیان له‌ باشور هه‌یه‌، له‌هیچ یه‌كێك له‌و كردانه‌دا كه‌ توركیا وشه‌ی‌ «ئاشتی» ده‌خاته‌ پاڵ، به‌ڕاستی ئاشتی به‌رهه‌منه‌هاتووه‌، ئه‌وه‌ی‌ مه‌رامی ...

زیاتر »

گوندەکان لە بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکاندا

(20) لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991ەوە و ئازادبوونی باشووری کوردستان و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان لەلایەک و دەرکەوتنی میدیای بینراو بەئێستایشەوە لەلایەکیترەوە، هەفتانە و بەشێوەی جیاواز جیاواز بەرنامەی تەلەفیزیۆنی دەبینین لەمەڕ پرسی ژیانکردن و دۆخی گوندەکان. دەسپێکی ئەم بەرنامانە مژدانەی خۆش بوو بۆ هاوڵاتیانی گوندەکان کە لە دوای ڕاپەڕین و هاوکاری گوندنشینەکان بۆ شۆڕش لە شاخ، ئیدی بەرهەمی شۆڕش بخۆن و ...

زیاتر »

یه‌ك لیستی و پرسی نه‌ته‌وه‌یی

وێنه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ دنیای كوردیدا وێنه‌یه‌كی هێنده‌ پارچه‌پارچه‌ بووه‌، هه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پارچه‌كانی‌ ئه‌م وێنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ هێنده‌ ده‌رئه‌نجامگیر نابێت ئاوی دڵی میلله‌تێكی گه‌وره‌ی مێژوویی وه‌ك كورد بدات. ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ شێوه‌ دروسته‌كه‌ی‌ له‌ چاوی كوردی و له‌نێو ململانێی كوردیدا جوانتر ده‌بینرێت وه‌ك له‌ ویستی شۆڤێنییه‌ت و دڵڕه‌قی و سته‌مكاری‌ نه‌یارانی كورده‌وه‌ لێی بڕوانرێت. له‌چاوی دوژمنه‌وه‌ كورد هه‌رگیز دوو جۆر ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گوند

(19) (گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گوند یان ئاوایی) ته‌نها هه‌ڵگری‌ مانایه‌ك نییه‌ كه‌ موجه‌ڕڕه‌د وه‌ك جه‌سته‌یه‌ك بچینه‌وه‌ بۆ گوند و جارێكیتر بچینه‌وه‌ شوێنی یاری و یادگارییه‌كانی‌ منداڵیمان و ده‌ست له‌ ملانێی بیره‌وه‌ری‌ و ڕووداوه‌ كۆنه‌كانی‌ منداڵیمان ببینه‌وه‌ و جارێكیتر له‌ ناو ئه‌و نۆستالۆژییه‌دا ده‌واری‌ خه‌یاڵ و كه‌پری بیره‌وه‌رییه‌كانمان هه‌ڵ بده‌ینه‌وه‌. گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گوند ، هه‌ندێكجار گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی قوڵه‌ بۆ منداڵی و هه‌ندێكجاریش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ...

زیاتر »

ناوچه‌ی‌ ئارام .. ناوچه‌ی‌ جه‌نگ !

ئه‌گه‌ر له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا ناوچه‌یه‌ك جیابكرێته‌وه‌ و ناوبنرێت به‌ (ناوچه‌ی‌ ئارام) ئه‌وا ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ر خۆی ناوچه‌ی‌ جه‌نگ و شه‌ڕه‌ !. ئه‌و ڕووداوانه‌ی‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌ن چه‌پكێك ڕووداوی‌ تولانی‌ مێژووییه‌ كه‌ له‌ بڕوا و كرده‌ی‌ مێژوویی پێكهاته‌كانی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌، بۆیه‌ ناكرێت ئه‌م پێكهاتانه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ مێژووی‌ خۆیان و چیتر كۆتایی به‌ ململانێ و جه‌نگی تولانی مێژووییان بهێنن. له‌ناو ئه‌م جه‌نگه‌ ...

زیاتر »