سەرەکی » وتار » لەشکر حەمە ساڵح (پەڕە 4)

لەشکر حەمە ساڵح

یەكێتی بە راستییەتی، ئەدی حزبەكانی تر؟

سەرەڕای مشتومڕێكی زۆر لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی خۆیدا، بەڵام رێوشوێنەكان وەك خۆیان بەردەوام بوون‌و بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد. هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان‌و دەستپێكردنی بانگەشەكەی هاوكاتە لەگەڵ رەوشێكی تازە لەسەر ئاستی كوردستان‌و عیراق‌و بگرە تەواوی ناوچەكەش. پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بە شێوەیەكی ئاشكراو بە روونی دەرفەتی رەخساندووە بۆ دەركەوتنی ئەو رەوشە تازەیە. ئەگەر دیقەت بدەین، پرسی پێكهێنانی حكومەتی ...

زیاتر »

پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق

خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستبەكاربوون و ئەندامەكانی ئەم خولە سوێندی یاساییان خوارد.. وەك خولەكانی تر، ئەمجارەش چاوەڕوان دەكرێت ئەنجومەنەكە ماوەیەكی پێبچێت تا دەگاتە ئەوەی بڕیار لەسەر دابەشكردنەوەی پۆستەكان بدات، بە تایبەتی پۆستە گرنگەكانی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران. دوای تێپەڕبوونی چەندین مانگ بەسەر دانوستانی لایەنە عێراقییەكاندا بۆ دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی بە ئامانجی پێكهێنانی كابینەی ...

زیاتر »

دەستپـێشخەرییەكەی یەكێتی

لەم چەند رۆژەدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستپێشخەریی كردوە و سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە بارەی چەند تەوەرێكەوە گفتوگۆ دەكەن كە گرنگترینیان بریتییە لە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق. لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا، یەكێتی زیاتر لە هەر حزب و لایەنێكی تری سیاسی دەستپێشخەریی كردوە و نەرمی نواندوە و گۆمی مەنگ و وەستاوی نێوان لایەنە سیاسییەكانی جوڵاندوە ...

زیاتر »

فیشەكەكانی ترەمپ

ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیاری پڕ لە رووداو و پێشهاتی نوێدا دەڕوات. گوشارەكانی ئەمریكا و خۆرئاوا لەسەر هەریەك لە وڵاتانی توركیا و ئێران چڕ بۆتەوە و رۆژ بە رۆژ رەوشی ئابوریی ئەو دوو وڵاتە و كۆی ناوچەكە تووشی ئاستەنگ دەبێت. دوای سەركەوتنی سیاسەتی گوشار لەگەڵ كۆریای باكور، ئەمریكای سەردەمی دۆناڵد ترامپ دەستی كردوە بە پەیڕەوكردنی هەمان سیاسەت بەرامبەر هەر یەك لە ...

زیاتر »

گەڕێكی تری ركابەریی ئێران و ئەمریكا

لە رۆژی دووشەممەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ژمارەیەك سزای نوێی بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە و چاوەڕوانیش دەكرێت لە چەند مانگی داهاتوودا كۆمەڵێك سزای تریشی بە دوادا بێت. ئەم هەنگاوەی ئەمریكا، بەشێكە لە لێكەوتەكانی كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنی ئەتۆمی 5+1 كە لە ساڵی 2015 دا لە نێوان ئێران لە لایەك و ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و چین و روسیا و ...

زیاتر »

بۆ ئەوەی پردێ نەبێتە سنووری هەرێمی کوردستان

بەپێی ئەو رێکەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا کراوە بۆ کردنەوەی رێگای پردێی نێوان هەولێر و کەرکوک، بە شێوەیەکی پراکتیکی پردێ دەبێتە سنووری نێوان هەرێم و بەغدا. مایەی داخە، هەندێک لایەن ئەو رێکەوتنە بە جۆرێک لە سەرکەوتن وێنا دەکەن لە کاتێکدا ئەوەی روویداوە پاشەکشەیەکی ئاشکرایە لەو داخوازی و مافانەی پێشتر داوامان دەکردن و بە هیچ جۆر و لە ژێر هیچ ...

زیاتر »

پەلاماری تیرۆریستی بە نەعل و دەمانچەوە

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 23-7 سێ چەکداری هەرزەکار کە تەمەنیان لە 16 بۆ 18 ساڵدایە و نەعلیان لە پێدا بووە بە دوو دەمانچە و چەکێکی کڵاشنیکۆفەوە بۆ ماوەی چەند سەعاتێک بینای پارێزگای هەولێریان کۆنترۆڵکرد. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەزگا ئەمنییەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بڵاویدەکەنەوە، ئەو سێ مێردمنداڵە کوردن و دانیشتوی ئەو شارەشن.. بەڵام تا ئێستا راپۆرت یان ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان ...

زیاتر »

هەڵبژاردنێکی گەرم و گوڕ

هەنگاو بە هەنگاو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات. دوای ئەوەی حزب و قەوارە بەشدارەکان ژمارەیان وەرگرت، لە ماوەی نزیکی داهاتوودا هەمان ئەو حزب و قەوارانە لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش دەکەن. پێدەچێت هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان یەکێک بێت لە هەڵبژاردنە گەرم و گوڕەکان. هەم لە رووی سیاسییەوە هەڵبژاردنێکی گەرم دەبێت، هەمیش لە رووی پراکتیکییەوە.. هێشتا تەپ و تۆزی هەڵبژاردنی ...

زیاتر »

کوردستان و عیراقی دوای داعش

کوردستان و عیراقی دوای داعش،مشتومڕ و ئاڵنگاریی زیاتر ئێستا لە عیراق مشتومڕ دروست بووە لەسەر ئەوەی کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق پەلەی کرد لەوەی کۆتایی هاتنی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکانی لەگەڵ داعش راگەیاند. چونکە لە راستیدا هێشتا ئەو شەڕە کۆتایی نەهاتووە، هێشتا هەندێک ناوچەی عیراق لە ژێر هەژموونی چەکدارانی داعشدان، ئەگەرچی بە شێوەیەکی تەواوەتی ناوچەکانیان کۆنترۆڵ نەکردبێت. ئەمەش جگە ...

زیاتر »