سەرەکی » هەمەڕەنگ (پەڕە 11)

هەمەڕەنگ

سیمپۆزیۆمی سەرگەڵو بەڕێوەدەچێت

پایتەختی رۆشنبیریی لە پێشوازی شێوەکاراندا ئەمڕۆ سێشەممە 20/8/2019 یەكەمین ڕۆژی كردنەوەی سیمپۆزیۆمی سەرگەڵو پایتەختی رۆشنبیری كوردستانەو ماوەی 3 رۆژ دەخایەنێت و لە 20 – 22/8/2019 بەبەشداریی زیاتر لە 30 هونەرمەند بەڕێوەدەچێت و لەلایەن هونەرمەند محەمەد فەتاح-ەوە سەرپەرشتیی دەكرێت و بیرۆكەی ئەم پرۆژە هونەرییە لەلایەن هونەرمەند محەمەد فەتاح خۆیەوە داڕێژراوە و ئامادەكاریی تەواویشی بۆكراوە. لەوبارەیەوە هونەرمەند محەمەد فەتاح بە كوردستانی نوێی ...

زیاتر »

هونەرمەند ‌و شارەزای مەقامات «میقداد محەمەد» كۆچی دوایی كرد

نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد سەرلەبەیانی دوێنێ 19/8/2019، هونەرمەند‌و شارەزا لەبواری مەقامات مامۆستا «میقداد محەمەد» لەتەمەنی 79 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی ئیسكانی شاری كەركوك كۆچی دوایی كرد، دواتر بەئامادەبوونی هونەرمەندان‌و هاوڕێیانی، تەرمی مامۆستا میقداد لەگۆڕستانی شێخ محێدین بەخاك سپێردرا. مامۆستا میقداد محەمەد فێرگەی مەقاماتی كوردی بوو لەكەركوك‌و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی عەلی مەردان بوو، ئەو هونەرمەندە خزمەتێكی زۆری بەبواری ...

زیاتر »

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

کۆڕی ناساندن و واژۆکردنی کتێبی (یار و دیار) بەڕێوەچوو لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێکیاندەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 18/8/2019 ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و واژۆکردنی کتێبی (یار و دیار) لە نووسینی جەمیل مەلا قەرە رێکخست. کتێبەکە کۆمەڵێک بابەتە دەربارەی فەرهەنگی کوردستان لەئێران و تۆران، لەخانەقینەوە تا لاچین و کتێبەکە یەکێکی ترە کە بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ. لەکۆڕەکەدا ...

زیاتر »

زه‌هاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئێران

هه‌ژار زه‌هاوی وه‌ك ژه‌نیاری میوان له‌گه‌ڵ گروپی به‌ناوبانگی جیهانی (عه‌لی فا) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئێران و كۆنسێرتێكی ناوازه‌ له‌تاران ساز ده‌كات و بڕیاره‌ ئه‌و كۆنسێرته‌ له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ نمایش بكرێت. ڕۆژی (6ی ئۆگه‌ستی 2019) له‌هۆڵی به‌ناوبانگی تاران (ته‌لاری وه‌حده‌ت) هه‌ژار زه‌هاوی میوزیسانی كوردو له‌كوردستانه‌وه‌ وه‌ك ژه‌نیاری میوان به‌شداری له‌پرۆژه‌ی گروپی عه‌لی فا كرد كه‌ پرۆژه‌كه‌ میوزیكی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت و چه‌ندین ...

زیاتر »

گەرمیان پیشانگەیەکی فۆتۆگرافی کرایەوە

لەڕۆژانی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رێتى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى گه‌رمیان، پیشانگەیه‌كى فۆتۆگرافى بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌لى ئه‌ركه‌دى كردەوە. پیشانگەکە له‌یادى تاوانى کۆمەڵکوژی دژ به‌هاووڵاتیانى ئێزدى کرایەوەو تێیدا زیاتر له‌ 30 فۆتۆ نمایشكران کە تایبه‌ت بوون به‌ كۆمه‌ڵكوژى و ئه‌و تاوانه‌ى له‌لایه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى ئێزدى له‌ شنگال ئه‌نجامدراو هه‌زاران هاوڵاتی تێدا كوژران و بێ سه‌روشوێنكران و رفێندران.

زیاتر »

تۆنی‌ مۆریسۆن كۆچی‌ دوایی كرد

ئاژانسه‌كان تۆنی‌ مۆریسۆن، خاوه‌نی‌ رۆمانی‌ شینترین چاو كه‌ یه‌كه‌م خاتوونی‌ ره‌شپێسته‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ بواری‌ ئه‌ده‌بی‌ به‌ده‌ست هێنابێت، رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو له‌ ته‌مه‌نی‌ 88 ساڵیدا كۆچی‌ دوایی كرد. كه‌س‌و كاری‌ خاتوو تۆنی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ كۆچی‌ ئه‌و ئازیزه‌یان رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی‌ له‌ده‌ستدانی‌ تۆنی‌ ئازارێكی‌ قورسه‌، به‌ڵام دڵیان به‌وه‌ خۆشه‌ كه‌ به‌شی‌ خۆی‌ ژیاوه‌‌و ژیانێكی‌ جوانیشی‌ هه‌بوو، له‌ هه‌موویشی‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ...

زیاتر »

مه‌ترسی‌ كه‌میی ئاو له‌ جیهاندا روو له‌ زیادبوونه‌

بی‌ بی‌ سی‌ په‌یمانگای‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی‌ جیهان له‌ واشنتۆن راپۆرتێكی‌ نوێی‌ له‌ باره‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ ئاوی‌ سازگار له‌سه‌ر زه‌وی‌ بڵاو كردۆته‌وه‌‌و تیایدا هاتووه‌، به‌هۆی‌ زۆربوونی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ سه‌رزه‌وییه‌وه‌ به‌كارهێنانی‌ ئاوی‌ سازگار له‌ راده‌به‌ده‌ر زیادی‌ كردووه‌‌و 400 ناوچه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان كێشه‌ی‌ له‌و رووه‌وه‌ كێشه‌ی‌ بۆ دروست بووه‌. له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، به‌هۆی‌ كه‌میی ئاوی‌ خواردنه‌وه‌وه‌ مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ ...

زیاتر »

جێنیفه‌ر لۆپێز له‌ روسیا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت

روسیا توده‌ی‌ جێنیفه‌ر لۆپێزی‌ گۆرانبێژی‌ به‌ناوبانگی‌ جیهانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو ئاهه‌نگێكی‌ تایبه‌ت‌و پڕ جۆش‌و خرۆشی‌ له‌ مۆسكۆی‌ پایته‌ختی‌ روسیا پێشكه‌ش كرد، ئاهه‌نگه‌كه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ گه‌شتێكی‌ هونه‌ری‌ خۆیدایه‌ به‌ جیهاندا كه‌ ناوی‌ ناوه‌ ئیتس مای‌ پارتی‌. له‌و ئاهه‌نگه‌دا جێنیفه‌ر چه‌ند گۆرانییه‌كی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ پێشكه‌ش كرد، كه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنج‌و په‌سه‌ندی‌ هه‌وادارانی‌ خۆی‌ بوون، وه‌ك نه‌ریتی‌ هه‌میشه‌ی‌ خۆیشی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی‌ به‌ كۆمه‌ڵێك سه‌مای‌ جوان‌و جۆراوجۆر رازانده‌وه‌. ...

زیاتر »

چەند بەرهەمێک تۆمار دەكەن

هەردوو هونەرمەند رێبین جەمال و دەرباز شێرزاد پێكەوە چەند بەرهەمێكی هونەریی هاوبەش تۆمار دەكەن. ‎لەوبارەیەوە هونەرمەند ڕێبین جەمال ڕایگەیاند:لەئێستادا لەگەڵ هونەرمەند دەرباز شێرزاد چەند بەرهەمێكمان تۆمار كردووە كە لە 11 بەرهەم پێكهاتووە. وتیشی: بەرهەمەكە لەستۆدیوی كامكاران لەگەڵ گرووپی ئۆكسترای كامكاران لەتاران كاری تۆماركردنی دەنگی بۆ جێبەجێکراوەو لەماوەیەكی نزیكدا كاری وێنەگرتن بۆ بەرهەمێكیان دەکەین بەناوی دایك. وتیشی: من وەكو موزیسیان و ...

زیاتر »

هەولێر، پیشانگەیەكی وێنەیی كرایەوە

لە رۆژانی رابردوو لە هۆڵی‌ میگا مۆڵ لەهەولێر، پیشانگایەكی تایبەتی خاتوو ئەنووك ئەحمەدی مەلا كرایەوەو تێیدا 50 وێنە نمایشكرا كە بەرهەمی دوو ساڵی ئەم خاتوونە بوون. دەربارەی پیشانگەکەی ئەنووك ئەحمەدی مەلا وتی: من خوێندكاری قۆناغی چواردەم لەشاری مەرید لەئیسپانیا، هەر لەمنداڵییەوە ئارەزووی وێنەكێشانم هەبووەو بەهاوكاریی دایكم پەرەم بەم هونەرە داوە. وتیشی: ساڵی پار لەئیسپانیا پیشانگەیەكم كردەوە، ئەمساڵیش كە گەڕاوینەتەوە بۆ ...

زیاتر »