سەرەکی » وەرزش » سەردەمێكی نوێ

سەردەمێكی نوێ

پاڵەوانێتی ئەمساڵی(US OPEN) كە یەكێكە لە كۆی چوار پاڵەوانێتییە مەزنەكانی گراند سلامەكان، لاپەڕەیەكی نوێی لە مێژووی خۆیدا نووسییەوە بەوەی لە خولی كچاندا دوو كچە یاریزان (لەیلا فێرناندێز و ئیما رادۆكانۆ) بۆ یاریی كۆتایی سەركەوتوون كە هیچ كامێكیان خاوەنی پلەباشەكانی ریزبەندیی نین و كەمی تەمەنیشیان بۆتە جێی سەرنجی شارەزایانی ئەم یارییەو پاڵەوانێتییە مەزنەكانیش.

ئەمە یەكەمین جارە لەمێژووی گراند سلامەكاندا دوو كچە یاریزان بۆ یاریی كۆتایی سەربكەون كە پلەی ریزبەندییان كەمترین پلەكان بێت، جگە لەوەش ئیما رادۆكانۆ، پاش فرجینیا واید كە ساڵی 1977 توانی بگاتە یاریی كۆتایی ویمبڵدۆن، بووبە یەكەمین كچی بەریتانی بتوانێتدوای ئەو ماوە زۆرە بگاتە یاریی كۆتایی یەكێك لە پاڵەوانێتییە مەزنەكان.

بەمەش سەردەمێكی نوێی یاریی تێنسی سەرزەوی كچان دەستیپێكرد بە هاتنە ئارای ئەم كچە لاوانەو ئاوابوونی خۆری چەند كچە یاریزانێكی وەك سیرینا ولیامز و شاراپۆڤا و چەندان یاریزانی تر، ئەگەر لە داهاتووشدا نەتوانن لە یارییە كۆتاییكاندا لە ئاشلی بارتی و بلیسكۆڤاو سابالینكاش ببەنەوە ئەوا دەبنە رگابەری سەر سەخت بۆیان هەرچەندە لەم گراند سلامەدا زۆربەی ناوەكانی وەك ئەوانیان ئاوت كرد.

ئیما رادۆكانۆ
*وڵات: بەریتانیا.
*پلەی ریزبەندی 150.
*تەمەن: 18 ساڵ.

لەیلا فێرناندێز
*وڵات: كەنەدا.
*پلەی ریزبەندی 73.
*تەمەن 19 ساڵ.

یاریی كۆتاییش بە بردنەوەو سەركەوتنی رادۆكانۆی بەریتانی 2-0(6-4)(6-3) كۆتاییهات و ئەم كچە تەمەن 19 ساڵە بەریتانییە جام و خەڵاتی یەكەمی ئەم گراندسلامەی بردەوە بۆ بەریتانیا.

ئەم كچە یاریزانە جگەلەوەی ئەم سەروەرییە گەورەیەی تۆمار كرد، لاپەڕەیەیكی زێڕینیشی لە مێژووی ئەم گراند سەلامەو مێژووی دێرینی گراند سلامەكانیشدا بەگشتی تۆمار كرد ئەویش ئەوبوو لە ماوەی سێ هەفتە یارییكردنیدا لەم پاڵەوانێتییەدا كە لەیارییەكانی پاڵاوتنەكانەوە دەستیپێكرد(چونكە پلەی 150 ی ریزبەندیی هەبوو)، تا گەیشتە یاریی كۆتایی هیچ گروپێكی بە ركابەرەكانی نەدۆڕاند وسەرجەم یارییەکانی 2-0 بردەوە.

جگەلەو سەروەرییانەی ئەم دوو كچە یاریزانە تۆماریانكردن، هەردووكیان بۆ سەرەوەی ریزبەندیی جیهانی كچان سەركەوتوون و لە ریزبەندیی نوێدا دەچنە پلەی 20 كان.

خولی کوران
بەڵام لە خولی كوڕاندا ئەم دیاردەیە نابینرا، یاریی كۆتایی هەردوو یاریزان نۆڤاك جۆكۆڤیچ – ی سربی یەكەمی ریزبەندیی و دانێل میدڤیدییڤ – ی روسی خاوەن پلەی دووەمی ریزبەندیی دەیكەن.

جۆكۆڤیچ لە یاریی پێشكۆتاییدا 3-2 لە ئەلیكزەندەر زڤیریڤی ئەڵمانی بردەوەو میدڤیدیڤیش 3-0 لە فیلیكس ئۆجێر – ی كەنەدی خاوەن پلەی 12 ی ریزبەندیی بردەوە و دەبێت دوێنێ یەكشەممە ئەم یاریی كۆتاییەش كرابێت.

 336 جار بینراوە