سەرەکی » زانست » لە عیراق بەشێوازێکی نوێ چارەسەری نەخۆشی سیل دەکرێت

لە عیراق بەشێوازێکی نوێ چارەسەری نەخۆشی سیل دەکرێت

راگەیاندنی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور

٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢١ (هەولێر\بەغداد) – رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور رایگەیاند، كە یەكەمین نەخۆشە عیراقییەكان كە بەرگریان بۆ زۆربەی دەرمانەكانی نەخۆشی سیل هەبوو چاكبوونەوە لە دوای تەواوكردنی رژێمێكی نوێی چارەسەری كە لەڕێی دەمی وەردەگیرێت و پەسەندكراوی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانییە. تیمەكانی پزیشكی رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور و دەزگای نیشتیمانی نەخۆشی سیل چاودێری تەواوی ئەم نەخۆشانەیان كرد بەدرێژایی ١٨ مانگ و بەرەو پێشچونێكی بەرچاویان بەدەستهێنا لەچارەسەری ئەو نەخۆشانەی كە بەرگریان بۆ زۆرینەی دەرمانەكانی نەخۆشی سیل هەبوو.

رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور دەستیان كردووە بە پاڵپشتیكردنی پڕۆگرامی نیشتیمانی نەخۆشی سیل لە عیراق لەساڵی ٢٠١٨وە، بە ئامانجی بەرەو پێشبردنی دەستنیشانكردنی نەخۆشی سیلی بەرگریكار بۆ زۆرینەی دەرمانەكان و پێدانی بەرزترین ئاستی چاودێری. لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠، دەزگای نیشتیمانی نەخۆشی سیل لە عیراق و رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور یەكەمین كۆمەڵەی نەخۆشانیان تۆماركرد بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێن بە رژێمی دەرمانی نوێ. بەگوێرەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ، ئەو رژێمە كاریگەرترە و كەمتر زیانی لاوەكی هەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەو رژێمەی پێشو بەكاردەهات، وپێویستی بەكارهێنانی دەرزی ئازاربەخشی رۆژانەی نەهیشتووە.

نەخۆشی سیل وەك كێشەیەكی تەندروستی جیهانی دەمێنێتەوە و هۆكارێكی بەهێزی پەتا و مردنە لە زۆربەی وڵاتاندا، لەوانەش عیراق. نەخۆشانی سیل پێویستە بۆ ماوەی چەندین مانگ چارەسەری تاقەت پڕوکێن وەربگرن، كە ئەمەش زەحمەتی زۆریان بۆ دروست دەكات، كاریگەری دەكاتە سەر ژیانی رۆژانەیان. نەخۆشی سیلی بەرگریكار بۆ دەرمان زۆر سەخترە لە نەخۆشی سیلی ئاسایی ناتوانرێت چارەسەر بكرێت بە رێگەی دەرمانە ئاساییەكانی نەخۆشی سیل. لە رابردوودا، تاكە رێگا بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشانە بریتی بوو لە بەكارهێنانی دەرمانی كیمیایی بەهێز لەڕێگای دەرزی لێدانی ڕۆژانە بۆماوەی ٦-٨ مانگ، كە كاریگەری لاوەكی زۆری هەبوو لەسەر نەخۆش، بەڵام لەم ساڵانەی دوییدا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی راسپاردەی بەكارهێنانی رژێمێكی دەرمانی كرد كە لەرێگەی دەمەوە نەخۆش وەری دەگرێت پێكهاتوە لە دوو دەرمانی نوێ كە بریتین لە بێداكویلین ویان دێلامانید.

«ئێمە زۆر خۆشحاڵین كە شەش نەخۆشی عیراقی كە بەرگریان بۆ زۆربەی دەرمانەكانی نەخۆشی سیل هەبوو ئێستا چارەسەر یەكانیان تەواو كردوە و چاكبوونەوە. لەوەتەی مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١، ٩٣ نەخۆشمان هێشتا لەژێر چارەسەركردندان، «هێمانت پانگتێی، ڕاوێژكاری پزیشكی پڕۆژەی ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور لە بەغداد دەڵێ.»سەلمێنراوە كە رژێمی دەرمانی لەرێگەی دەم سەركەوتنی زۆری بەدەستهێناوە لە ڕوانگەی پابەندبوونی نەخۆشەوە: هیچ نەخۆشێك وازی لە خشتەی چارەسەریەكان نەهێناوە لەوەتەی دەسمان پێكردووە لە ساڵی ٢٠٢٠»

حەمیدە موحەمەد، ژنێكی تەمەن ٦٥ ساڵی لە بەغدا، یەكێك بوو لەو نەخۆشانەی كە بە بەكارهێنانی ئەم رژێمە نوێیە چاك بۆتەوە. حەمیدە بۆیەكەم جار لە ساڵی ٢٠١٥ نەخۆشی سیل تێدا دەستنیشانكرا و دواتر لێ بوو بە بەرگریكار بۆ دەرمان. حەمیدە دەڵێت « پێشتر كە سیلم هەبوو، بە بەكارهێنانی دەرزی رۆژانە چارەسەر دەكرام كە كاریگەری لاوەكی زۆریان هەبوو لەسەرم. جەستەم زۆر دەخورا و نیشانەی روشاوی لەسەر پێستم پەیداببوو بەڵام لەوەتەی دەستم كردووە بە بەكارهێنانی حەبەكان هەست بە باشی دەكەم. حەبەكان هێشتا گەدەم ئازار دەدەن، بەڵام زۆر باشترن و كاریگەری لاوەكی كەمتریان هەیە بەبەراورد لەگەڵ دەرزیەكان.»

رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور و دەزگای نیشتیمانی نەخۆشی سیل ئێستا كاردەكەن بۆ پێدانی چارەسەری نەخۆشی سیلی بەرگریكار لە تەواوی ناوچەكانی عیراق. تا ئێستا، چارەسەریەكە چەقی گرتووە لە بەغدای پایتەخت و نەخۆشەكانی هەموو عیراق پێویستە سەردانی بەغدا بكەن بۆ چارەسەری. مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ەوە، رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور و دەزگای نیشتیمانی نەخۆشی سیل و رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچبەران هەماهەنگیان دەستپێكردوە بۆ پێدانی مەشق بە كارمەندە پزیشكیەكان لە چەندین پارێزگای عیراق لەسەر دۆزینەوەی نەخۆشانی سیلی بەرگریكار و چارەسەركردن و چاودێریكردنیان.» پێدانی چارەسەری لەدەرەوەی پایتەخت كارئاسانی دەكات بۆ نەخۆشەكان و كات و پارەی بۆ دەگەڕێنێتەوە و چارەسەری و چاودێریكردنیان بۆ دابیندەكات لە پارێزگاكانی خۆیان نەك لە بەغدا» پانگتێی دەڵێ.» هیوادەخوازین كە هەموو ئەو هەنگاوانە یارمەتی دەربن لە كەمكردنەوەی ئازارەكانیان و كاریگەری ئەرێنیانەیان هەبێ لە چارەسەركردنیان و ژیانی رۆژانەیان.»

 136 جار بینراوە