سەرەکی » وەرزش » مارسێل جاكۆبس ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یوساین بۆڵت پێشبڕكێ بكات

مارسێل جاكۆبس ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یوساین بۆڵت پێشبڕكێ بكات

مارسێل جاكۆبسی ئیتاڵی و خاوه‌ن میدالی ئاڵتونی راكردنی 100 مه‌تر له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ته‌حه‌دای یوساین بۆڵتی ئه‌فسانه‌ی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پێشبڕكێیه‌كی خێرخوازی ركابه‌ری بكه‌ن.

ئه‌م ركابه‌رییه‌ی مارسێل دوای ئه‌وه‌ دێت یوساین بۆڵتی خاوه‌ن 8 میدالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیاد له‌ پێشبركێی 100 مه‌تر و 200 مه‌تر چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا رایگه‌یاند ده‌یتوانی له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆش پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.

بۆڵت رایگه‌یاند دڵته‌نگ بووه‌ له‌و شێوه‌یه‌كی پێشبڕكێی راكردنی 100 مه‌تر له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌ڕێوه‌چوو به‌تایبه‌ت كه‌ هاونیشتمانیه‌ جامایكیه‌كانی شكستیان هێنا و به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ چاوه‌ڕوانی جاكۆبس پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.

جاكۆس ماوه‌ی پێشبڕكێكه‌ی به‌ 9 سانیه‌ و له‌سه‌دا 80ی سانیه‌یه‌ك بڕی كه‌ زۆر دوور ریكۆردی جیهان كه‌ به‌ناوی بۆڵته‌وه‌یه‌و ماوه‌كه‌ی‌ 9 سانیه‌و له‌سه‌دا 58ی سانیه‌یه‌كه‌، بۆڵتیش رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌شداری بكردایه‌ ئه‌وا ده‌یتوانی كاتێكی باشتر له‌وه‌ی‌ جاكۆبس تۆماربكات.

دوای چه‌ند رۆژێكیش جاكۆبس كه‌ دوای ئۆڵۆمپیاد به‌شداری هیچ پێشبڕكێیه‌كی نه‌كردوه‌ له‌ رێگه‌ی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان په‌یامێكی بۆ بۆڵت نارد و نووسیویه‌تی: تۆ پاڵه‌وانی من، سوپاس بۆ رێزلێنانه‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌كو وتت ئه‌گه‌ر ده‌توانی لێم ببه‌یه‌وه‌ من ئاماده‌م بۆ ئه‌و ركابه‌ریه‌، پێت چۆنه‌ پێشبڕكێیه‌كی خێرخوازی بكه‌ین؟ تۆ تیمی خۆت بێنه‌ منیش تیمی خۆم دێنم.

 56 جار بینراوە