سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پە‌یامێكی بە‌بۆنە‌ی شە‌ھیدبوونی پۆلێك لە‌ پێشمە‌رگە‌ی قارە‌مان لە‌كردە‌وە‌یە‌كی تیرۆریستیدا بڵاوكردە‌وە‌، ئە‌مە‌ش دە‌قە‌كە‌یە‌تی:

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پە‌یامێكی بە‌بۆنە‌ی شە‌ھیدبوونی پۆلێك لە‌ پێشمە‌رگە‌ی قارە‌مان لە‌كردە‌وە‌یە‌كی تیرۆریستیدا بڵاوكردە‌وە‌، ئە‌مە‌ش دە‌قە‌كە‌یە‌تی:

جارێکی تر چەتەکانی داعش هێرشێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزە‌كانی پێشمەرگە لەسنوورى کوڵەجۆ، بە‌داخە‌وە‌، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چوونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدانەوە، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستە‌ی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم.

ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن کە هێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە‌، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئە‌و مە‌ترسییە‌ و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھە‌روەھا جە‌ختدە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ زۆر پێویستە‌ كار لە‌سە‌ر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.
دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدەى شەوى رابردوو و هەموو شەهیدانی رێگاى رزگارى و ئاوەدانی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی
جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران

 104 جار بینراوە