سەرەکی » وتار » کەسەکان دێن و دەڕۆن، بەڵام نیشتمان دەمێنێتەوە

کەسەکان دێن و دەڕۆن، بەڵام نیشتمان دەمێنێتەوە

گوڵزار حەمەفەرەج

بە ڕوانگەیەکی نوێ و دیدێکی نەتەوەییەوە تێدەکۆشین تا شوێنگە و مەکۆ و هەڵکەوتەی جوگرافی نیشتمانە جوانەکەمان و ئەو بارە نالەبارەی بەسەر ئەم خاکەدا هاتووە هێشتا کوردستان وەك بەرد سەنگین بێت و یەك پارچە بێت.
پڕۆفیسۆری ئەمریكی «ڕۆبەرت جوین بریدوود» دەڵێت: گواستنەوەی ژیان لە ڕاوكردن بۆكشتوكاڵی لەسەر خاكی كوردستان، لەنزیكەی شەش ھەزار ساڵ بۆ دە ھەزار ساڵ پێش زایین بووە .
ھەروەھا ئەم زانایە درێژە بە قسەكانی دەدات و دەڵێت، گەلی كورد بۆ پێشخستنی كشتوكاڵ و پیشەسازی لەپێش ھەموو گەلانی دونیاوە بووە و ژیانی ئەشكەوتی جێھێشتوە و رووی كردۆتە خانووبەرە و پێداویستی ناوماڵ، هێندە بەڵگە و سەرچاوەی هەزاران ساڵ پێش زایین خراوەتە ڕوو. وا دەکات کە ئیدی هەر کوردێک لە هەر کوێی دونیا بێت سەربەرزانە لەسەر مێژووەکەی بدوێت، کە سەرووی %98 سەرچاوەکان بۆ پێش زایین دەگەڕێنەوە.
وا لێرەوە سەردەمی شاردنەوە و سڕینەوەی مێژووی دێرینی کورد کۆتایی پێدێت، هەرچەند تا ئەمڕۆ کوردستان وەک وڵاتێک سنوورێکی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی نیە، بەڵام بەڵگە مێژوویی و جوگرافییەکان بە دێژایی مێژوو کوردستانی گەورەیان بە شوێنی گیرسانەوەی گەلی کورد دیاریکردووە و خۆشمان خۆمان بە خاوەنی ئەو چوارچێوە مێژووییە دەزانین کە وەک سەرەکیترین فاکتی بە دەوڵەت و نەتەوە بوون بە خاکی کوردستانی دادەنرێت .
نەخشەی ئەنسۆلۆجیی و دێرینەکان دەریدەخەن کە کورد لە پێش چواردە سەدەوە بونی هەبووە و لە سەدەی ڕابردوودا ( عصبە الامم ) ئەنجومەنی گەلان پەسەندی کردووە و لە ڕێککەوتنی بەغداد لە 24 تشرینی یەکەم ساڵی 1920 و لە قاهیرە ساڵی 1929 نەخشە و شوێنی نیشتەجێبوونەکانی کورد دیاری کراوە و ئیمزا لەسەر نەخشە و ئەو شوێنانە کراوە کە لەم نەخشەیەدا دیارە و بە ڕەنگی سەوزێکی گیایی نیشانە کراوە، کە شوینی کورد هێندە دێرینە لە هەموو جیهان کورد بوونی هەبووە، وەک ئەرمینیا و ئازەربایجان و لوڕستان و تاران و هیندوستان و چەندین شوێنی دیکەش، بەڵام جێی نیشتەجێبوون و سنووری ئێستای کوردستان کە دابەشی سەر چوار دەوڵەتی داگیرکەر کراوە وەک تەوقێک لەملی تاکەکانی کوردەوە ئاڵاوە .
هەروەک لە کوردەواریدا دەڵێن مەرج نیە هەموو جار کاڵا بە قەد باڵا ببڕێت ئەوەش لە میللەتی کورد رووی داوە سەرەڕای ئەو هەموو شۆڕش و گیانبەخشینە هێشتا نیشتمانی خۆی پێ ڕەوا نابینن. کەسەکان دێن و دەڕۆن بەڵام نیشتمان دەمێنیتەوە.

 

 199 جار بینراوە