سەرەکی » ئابووری » دابه‌زینی نرخی لیره،‌ گه‌شتیارانی عیراق دڵخۆش ده‌كات

دابه‌زینی نرخی لیره،‌ گه‌شتیارانی عیراق دڵخۆش ده‌كات

شاره‌زایه‌كی ئابووریی رایدەگەیەنێت: ژماره‌یه‌ك هۆكاری سیاسی له ‌پشت هه‌ره‌سهێنانی لیره‌ی توركییه‌وه‌یه ‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدەکات، گه‌شتیارانی عیراق به ‌دابه‌زینی نرخه‌كان هه‌ست به ‌خۆشی ده‌كه‌ن.

به ‌درێژایی هه‌فته‌ی رابردوو، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی بەشێک لە شاره‌كانی توركیای گرته‌وه ‌و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌تیان ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی لیره‌ی توركی ئاستێكی پێوانه‌یی مێژوویی له‌ دابه‌زاندن تۆمار كرد، له ‌ئاكامی ئه‌و بڕیاره‌ی کە بانكی ناوه‌ندی دەریکرد بۆ دابه‌زاندنی نرخی سوود.

له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه،‌ لیره‌ی توركی له ‌به‌رامبه‌ر دۆلاردا ‌رێژه‌ی 40 %ی به‌هاكه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه ‌و رێژه‌ی هه‌ڵئاوسانیش له‌و وڵاتە بۆ 20 % نزیك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی توركیا ده‌بێت كه‌ نه‌توانن ده‌ستیان به ‌پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بگات.

له‌و باره‌یه‌وه‌، د. هومام ئه‌لشه‌ماع شاره‌زا له‌ بواری ئابووری، به ماڵپەڕی‌ (PUKmedia)ی راگه‌یاندووە: هه‌ره‌سهێنانی لیره‌ی توركی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر عیراق نابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بازرگانیی توركیا هه‌یه‌، چونكه‌ له‌كاتێكدا كه‌ لیره‌ی توركی زۆر هه‌رزان ده‌بێت، ئه‌و شمەکانەش كه‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت هه‌رزان ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌ك قه‌باره‌ی هاورده‌كردن بۆ عیراق له‌ ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی لیره‌وه،‌ زیاد ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و شمه‌كانه‌ی هاورده‌ ده‌كرێن نرخه‌كانیان له ‌توركیا گران ده‌بێت، کە زیان به‌ به‌كاربه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هێزی كڕین دروست ده‌كات.

راشیگه‌یاندووە: تا ئاستێك گه‌شتیارانی عیراق له ‌توركیا دڵخۆش ده‌بن به ‌دابه‌زینی نرخه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای كڕین، به‌ڵام نرخه‌كان له ‌توركیا به‌رزده‌بنه‌وه‌.

 491 جار بینراوە