سەرەکی » ئابووری » كێشەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیارن

راده‌ستی سایلۆی چه‌مچه‌ماڵی بكه‌ن

كێشەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیارن

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگدەگەیەنێت: خراپبوونی سایلۆی پیرەمەگرون گرفتی بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دروست كردووە، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەش وەزارەتی بازرگانیی عیراق رەزامەندی لەسەر بەگەڕخستنی سایلۆیەكی تر داوە.
كاسترۆ مەعروف سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە: سایلۆی پیرەمەگروون گرفتی تەكنیكی ئامێرەكانی هەیە، بۆیە ناتوانێت ئەمساڵ گەنمی جووتیارانی سنووری سلێمانی وەربگرێت.
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی روونیكردۆتەوە: بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە، بەغدا رەزامەندی داوە لەسەر بەگەڕخستنی سایلۆی نوێی چەمچەماڵ بەوەش جووتیارانی سلێمانی‌و دەوروبەری‌و چەمچەماڵ دەتوانن گەنم رادەستی ئەو سایلۆیە بكەن.
كاسترۆ مەعروف ئاشكرایكرد: نرخی وەرگرتنی ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێكی پلە یەك، ٥٦٠ هەزار دینارە، پلە دووش 480 هەزار دینارەو پلە سێش 420 هەزار دینارە.
باسی لەوەشكرد: كە ئەمساڵ بەغدا (2%)ی پارەی جووتیاران بە بیانووی دابینكردنی بنەتۆو دەگەڕێنێتەوە، بۆ ڕێگرتن لەگەڕانەوەی ئەو پارەیەش هەوڵەكانمان خستووەتەگەڕ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بەرهەمی كشتوكاڵ و ئاژەڵداریی لە كوردستان زیادی کردووە

یەکەی ئابووری كەرتی كشتوكاڵی هەرێم لەماوەی ئەمساڵدا بەهۆی بارانێكی زۆر ...