سەرەکی » ئابووری » بەرزبوونەوەی نرخ بۆچی؟

بەرزبوونەوەی نرخ بۆچی؟

عەبدوڵڵا حاجی سەعید*

هەمووان ئەو راستییە دەزانین كە بەهۆی ریفراندۆمەوە گەمارۆی ئابووری بۆ ماوەیەك خرایە سەر هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێستا گەمارۆ نەماوەو سنورەكانی بەڕووی وڵاتانی ئێران‌و توركیادا كراوەیە.
لەسەرجەم مەزرەكانی (باشماخ، پەروێزخان‌و حاجی ئۆمەران) جگە لە مەرزەكانی تر لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران وەكو (شۆشمێ، سەیرانبەن، شێنێ، تیلەكۆ و سەرتەك) و جگە لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل لەگەڵ كۆماری توركیا، رۆژانە سەدان بارهەڵگر كاڵا‌و خۆراك‌و پێداویستی گرنگ دەهێنرێنە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانەوە. جگە لەوەش لە وڵاتانی دەرەوە كاڵای جۆراوجۆر لەڕێگەی فڕۆكە‌و ترانزێتەوە دێتە هەرێم‌و بازرگانان‌و هاوردەكاران هیچ كێشەیەكیان نییە لەبورای هاوردەكردنی كاڵای بازرگانی.
مەبەست لەوەیە هەموو جۆرەكانی خۆراك‌و پێداویستییەكانی بازاڕ لەكۆگاكان‌و فرۆشگاكاندا زیاد لەپێویست هەیە، نرخ لە شوێنی خۆی بەرز نەبۆتەوە بەپێچەوانە ئەو كاڵا‌و پێداویستیانەی لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دێت بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنەوە بازرگانان كاڵاكان بەنرخی هەرزانتر دەكڕن، هەروەها سەبارەت بەكۆماری توركیاش بەهەمان جۆرە بەهای لیرەی توركی بەشێوەیەكی بەرچا‌و دابەزیوە ئەمانە هەمووی كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ئەو كاڵایانە هەیە لە عیراق‌و توركیاوە هاوردە دەكرێن.
بەرزبوونەوەی نرخ بەبۆنەی مانگی رەمەزان‌و نزیكبوونەوەی جەژن، كارێكی نا دروستە كە پەیوەندی بە ویژدانی بازرگانان‌و فرۆشیارانەوە هەیە، لەبەرئەوەی دوای چاككردنی پاشەكەوتی مووچە‌و بەردەوامی لەپێدانی مووچەی موچەخۆران بەگشتی، ژیان‌و گوزەرانی فەرمانبەران بەرە‌و باشی دەڕوات‌و بازرگانان‌و فرۆشیاران ئەم هەلە دەقۆزنەوە بۆ بەرزكردنەوەی نرخ لە جیاتی ئەوەی بازرگانان شان بەشانی كارئاسانییەكانی حكومەتی هەرێم ئەوانیش هاوكاربن بۆ ئەوەی بازاڕ‌و جوڵەی بازرگانی سەقامگیر بێت‌و دەرفەت وەرنەگرن بۆ گرانفرۆشی.
لەڕووی ئاینیەوە مانگی رەمەزان، مانگێكی خێر‌و بەرەكەتە ئەو مانگەیە موسوڵمانان دەبێت هەماهەنگ بن لەگەڵ یەكتر لەڕووی كۆمەڵایەتییەوەو هەمیشە بازرگانان‌و سەرمایەداران لەدێر زەمانەوە بەوە ناسراون دەستكراوە‌و دڵكراوەبوون بۆ هاوكاری كردنی هەژار‌و كەم دەرامەتەكان، بۆیە پێویستە ئەم نەریتە جوانە لەبیر نەكرێ‌و پەیڕەو بكرێ كۆی مەبەستەكەشمان ئەوەیە هیچ كاتێ وەك ئێستا بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان پڕ لەكاڵا‌و خۆراكی جۆراوجۆر نەبووە، بۆیە دەبێت لایەنی پەیوەندیداری حكومەت چاودێری بازاڕ بكات‌و رێگە نەدرێ ئەو كەسانەی بە دوای هەل‌و دەرفەتدا بگەڕێن بۆ دەستكەوتی ناڕەوای خۆیان گرانی بخەنە بازاڕەوە لەهەمان كاتیشدا چاودێری تەندروستی لەسەر هەموو جۆرە خۆراكێك هەبێت بۆ ئەوەی بەشێوەی تەندروست بگاتە دەستی هاووڵاتیان‌و چاودێری بازرگانی بە ئەگابێت لەوەی خۆراك‌و كاڵاكان بەنرخی گونجا‌و بفرۆشرێ.
راستە ئێستا تا رادەیەك دەستێوەردان لە بازاڕدا نییە بە ئازادی بازاڕ‌و بازرگانی بەڕێوەدەچێت، بەڵام بازاڕی ئازاد ئەوە نییە هەر بازرگان‌و فرۆشیارێك بە ئارەزوی خۆی یاری بە نرخ بكات.

* یاریدەدەری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری بازرگانی‌و كاسبكاران

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دراوی دڵـنیاكەر و تـارمـایـی داچـوونـی ئـابـووری

فەیسەل عەلی* مەترسییەكانی روودانی بێبازاڕی ئابووریی جیهانی فراوان روو لە ...