زاگرۆس نانه‌كه‌لی
له‌مۆندیالی 1930- ئۆرگوای-ه‌وه تا مۆندیالی روسیا- 2018 چه‌ندین ریكۆرد وئامار و داتا و یاری وكێشه و دیمه‌نی نه‌خوازراو دیارده‌ی نه‌شیاو و دیمه‌نی سه‌یر وسه‌مه‌ره و گۆڵی جوان وكاره‌سات و فێڵ و هه‌ڵه‌ی كوشنده و كاته خۆشه‌كان و ناخۆشه‌كانی كردۆته مرواری ملوانكه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ و پهلكهزێرێنهكانی مۆندیال.
مۆندیال ئه‌مڕۆ بۆته فیستیڤاڵ و دیارده و كۆبوونه‌وه‌ی گه‌لانی جیهان و سۆنگه‌ی یه‌كتر ناسین وخۆشه‌ویستی و بزنسمان و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و كار و هێمای ئاشتی، مۆندیال پێویسته هه‌مومان به‌شداربین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئاینده ئێمه‌ش هه‌بین وبوونمان هه‌بێت.
له‌م باسه‌ی ئه‌مجاره‌دا باس له یه‌كه‌م كارته سووره‌كانی مۆندیال ده‌كه‌ین وچیرۆكی وه‌رگتنی كارته‌كان وژیاننامه‌ی یاریزانهخاوهن یه‌كه‌م كارته سووره‌كان ده‌كین، هه‌روه‌ها باس له‌یه‌كه‌م ودووه‌م ناوبژیوان ده‌كه‌ین كه خێراترین كارتی سووریا‌ن به یاریزانان داوه وباسیش له ژیاننامه‌ی ئه‌م ناوبژیوانانهش ده‌كه‌ین.
خوسیه ئه‌لبه‌رتۆ باتیستا
خوسیه ئه‌لبه‌رت باتیستا رۆژی 6/3/1962 له ئۆرگوای له‌دایكبووه، له‌مۆندیالی 1986-مه‌كسیك له‌هێڵی به‌رگری یاری ده‌كرد، باتیستا له سانیه‌ی (56) ی یاریی (سكۆتله‌ندا×ئۆرۆگوای) كارتی سووری وه‌رگرت و بووه یه‌كه‌م یاریزان خێراترین كارتی سوور له مۆندیالی 1930-ه‌وه تا مۆندیالی ئێستای رووسیا-2018 وه‌ربگرێت.
یارییه‌كه‌ی سكۆتله‌ندا و ئۆرگوای ئه‌وكات (0-0) كۆتاییهات، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مدا بوون (ئه‌ڵمانیا و دانیمارك وئۆرگوای وئیسكۆتلهندا).
كارلۆس ئه‌لبرتۆ شانشێز
كارلۆس ئه‌لبێرتۆ شانشێز رۆژی 6/2/1986له كۆڵۆمبیا له‌دایكبووه، پێشتر بۆ یانه‌ی ڤالنسیانی فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانیۆلی ئیسپانیا یاریكردووه، ئێستا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا ویانه‌ی فیورنتینای ئیتاڵیه، به‌ڵام به‌خواستن له‌یانه‌ی ئیسپانیۆل یاری ده‌كات.
ئه‌و وه‌ك كاپتنی كۆڵۆمبیا له‌هێلی ناوه‌راست یاریده‌كات، كارلۆس له‌یاری یه‌كه‌میان له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می مۆندیالی 2018 روسیا رۆژی 19/6/2018 له‌یاری یه‌كه‌می خۆیاندا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن بوونه‌وه، له ده‌قیقه‌ی 2 و 56 سانیه‌ی سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا تۆپه‌كه‌ی بهدهستگرت، بۆیه ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ش دامیر سكۆمینا به كارتی سوور ده‌ریكرده ده‌ره‌وه، به‌وه‌ش كارلۆس به‌م كارته سووره بووبه خاوه‌نی دووه‌م خێراترین كارتی سوور له مێژووی مۆندیاله‌كاندا دوای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای خوسیه ئه‌لبه‌رتۆ باتیستا كه له‌مۆندیالی مه‌كسیكی 1986 له سانیه‌ی (56)دا به‌كارتی سوور ده‌ركرا.
جویل كینیۆ
جویل كینیۆی ناوبژیوانی فه‌ره‌نسی رۆژی 11/7/1950 له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا له‌دایكبووه، جویل كینیۆ هه‌شت یاری له‌مۆندیالدا به‌رێوه بردووه، یه‌ك یاری له مۆندیال 1986-مه‌كسیك له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م كه یاری نێوان ئیسكۆتله‌ندا و ئۆرگوای بوو رۆژی 13/6/1986 كرا.
باتیستای یاریزانی ئۆرگوایی له (56) سانیه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌كارتی سوور ده‌ركرد، به‌وه‌ش جویل كینیۆ بووه خاوه‌نی خێراترین به‌كارهێنه‌ری كارتی سوور له مێژووی مۆندیالدا تا ئه‌م مۆندیاله‌ی رووسیای 2018.
جویل كینیۆی سێ یاری تری له مۆندیالی ئیتاڵیا- 1990 به‌رێوه بردووه، چواریاریشی له مۆندیالی 1994- ئه‌مریكا به‌رێوه بردووه، تا ئێستا هیچ ناوبژیوانێك ریكۆرده‌كه‌ی ئه‌وی له خێرا به‌كارهێنانی كارتی سووردا نه‌شكاندووه.
دامیر سكومینا
ناوبژیوانی یاری نێوان كۆڵۆمبیا×ژاپۆن له‌م مۆندیالی رووسیا- 2018 یه‌دا دامیر سكومینا بوو، سكۆمینا 5/8/1976 له سلۆڤینیای ئێستا و چیكۆسللۆڤاكیای پێشوو له‌دایكبووه، باشترین یاری كه به‌رێوه‌ی بردبێت یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل وكامیرۆن بوو له ئۆڵۆمپیادی په‌كین-2008 دا.
سكومینا رۆژی سێ شه‌ممه 19/6/2018 له‌یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا وژاپۆندا بووبه خاوه‌نی ریكۆردی به‌رزكردنه‌وه‌ی دووه‌م خێراترین كارتی سوور له مێژووی مۆندیالدا،كاتێك له ده‌قیقه‌ی ده‌ووه‌م و 56 سانییه‌ی سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا كارتی سوری به‌ڕووی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا (كارلۆس شانشێز) دا به‌رز كرده‌وه.
105 جار بینراوە