ئامادەکردنی چنور محەمەد
بەهۆی کەمی و پەرتەوازەیی و دابڕان لە بەرهەمهێنانی فیلمی کوردی و سستی و پێنەگەیشتنی کەرتی تایبەت لە دروستبوونی پێشبڕکێی فیلمە کوردییەکان ، نەبوونی کەرەستەی سینەمایی، نەبوونی بازاڕی سینەماو کێبڕکێی هونەریی و پیشەسازی و بازاڕ. ساڵی ١٩٩٥ هاوار مستەفا خان دەستی کرد بە گەڵاڵەکردنی پڕۆژەیەکی فراوانی کۆکردنەوەو لێکۆڵینەوە لەسەر فیلمی کوردیی بە ناوی پڕۆژه‌ی به‌زانستیی ناسینی» هونه‌ریی فیلم و سینه‌مای کوردیی» ئەم کارکردنەش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئەو کاتەی له رێگای هه‌واڵ و ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌و ده‌رهێنه‌ره کوردانه‌ی له تاڕاوگه ده‌ستیان دایه درووست کردنی فیلمی کوردی، له‌گه‌ڵ بینینی هه‌وڵ و هه‌نگاوی ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی له کوردستان به گشتی و له باشوور به‌تایبه‌تی که‌وتنه درووست کردنی فیلم و زه‌مینه‌سازی به‌رهه‌مهێنان، ئەو سینەما کارانە چەندین فیلمیان بەرهەمهێنا.
هاوار خان دەربارەی ئەم پرۆژەیە دەڵێت: ئه‌و دوو جۆر‌و شێوازی کارکردنه وای لێکردم پڕۆژه‌که‌م له ساڵی 1996 له خه‌ونه‌وه بکه‌مه راستی و یه‌که‌م هه‌نگاویش له شاری سلێمانیه‌وه به دروستکردنی» فۆرمێکی تایبه‌تی زانیاریی» ده‌ستی پێکردوو چه‌ند پرسیارێکی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی کوردیی لە خۆ گرتبووکە، ئەوکات توانیم(115)فیلم کۆبکه‌مه‌وه. به‌شێکی که‌می به‌رهه‌می به‌ر له‌راپه‌ڕینی 1991هو ئه‌وانی دی له دوای ئه‌و مێژووه‌وه ده‌ست پێده‌کات.
دوای ئەو ماوەیە بۆ جارێکی دیکە و لە ساڵی 2000، به‌هه‌ندێک ده‌ستکارییه‌وه فۆرمێکی دیکه‌ی خسته به‌رده‌م به‌شێکی فیلمسازان وچەندین زانیاری له‌سه‌ر فیلمی تر کۆکرده‌وه.
خان، باس لە ئەزمونە تایبەتەکەی خۆی دەکات و دەڵێت : دوای چوونم بۆ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر‌و ده‌ستکردن به خوێندن له ساڵی 2009، جارێکی تر پڕۆژه‌که سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و ئه‌مجاره به دهرفهتمزانی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی له رابردوودا له‌سه‌ر فیلمه‌کان کۆمکردبوونه‌وه، به شێوازێکی زانسیانهتر فۆرمێکی دیکه به سوود وه‌رگرتن له‌وانی پێشوو دابڕێژمه‌وه. به‌مه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی(18)ساڵ، پڕۆژه‌که گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری فیلمه‌کان سنووری باشووری کوردستان تێپه‌ڕێنێت و بێجگه له‌وه‌ی «فۆرمی زانیاری» فیلمه‌کان بۆ شێوه‌زاری کرمانجی و به تیپی لاتینیش ئاماده‌کراوه بۆ ئه‌وی کوردانی باکورو ئه‌وانه‌ی ناتوانن به شێوه‌زاری سۆرانی بخوێنن و بنووسن، سوود له‌و فۆرمه وه‌ربگرن و زانیاری فیلمه‌کانیان به ئاسانی بنووسنه‌وه. هاوکات پڕۆژه‌که به زمانه‌کانی» عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی و ئینگلیزی»یش له ئاماده‌کردندایه، ئه‌ویش بۆ دوو مه‌به‌ست:
یه‌که‌م: ئه‌وانه‌ی کوردن و ناتوانن به‌هیچ کام له شێوه‌زاره‌کانی کوردی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بده‌نه‌وه ده‌توانن به یه‌کێک له‌و زمانانه‌ی ده‌یزانن وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
دووه‌م: بۆ ئه‌وانه‌ی کورد نین و فیلمه‌کانیان له‌سه‌ر کورد‌و کوردستان دروست کردووه، ده‌توانن به‌و زمانه‌ی فیلمه‌که‌یان پێدرووست کردووه وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
بەم شێوەیە هونەرمەند پەرە بە پرۆژەکەی دەدات و فراوانی دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ گروپ و پاڵپشتێک هەبێت کاری بۆ بکات، خۆی توانیویەتی بەشێوەیەکی بەر فراوان زۆربەی کارەکانی تەواو بکات، ئەم پرۆژەیە دەبێتە هەوێن و سەرمایەیەک بۆ فیلمی کوردی و ئیش‌کردن لەسەر فیلمی کوردی کە تاوەکو ئێستا لەو جۆرە پرۆژەیە لەسەر فیلمی کوردی نییە، به شێوه‌یه‌کی گشتی پڕۆژه‌که له چه‌ند فۆڕمێکی زانیاری پێکهاتووه، به‌م شێوه‌یه:
١_ فۆڕمێکی زانیاری تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی فیلم که «34» پرسیار له‌خۆ ده‌گرێت و ئاڕاسته‌ی « ده‌رهێنه‌ر»کراوه تاکو به‌وردی زانیاری فیلمه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمه بنووسێته‌وه، هه‌ر فۆرمێکیش بۆ ته‌نها فیلمێکی ده‌رهێنه‌ره. واته گه‌ر ده‌رهێنه‌رێک(20)فیلمی هه‌بێت ئه‌وا (20)فۆرم وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌ر فیلمێک له فۆرمێکدا چڕ بکاته‌وه.
٢_ فۆرمێکی تایبه‌ت به فێستیڤاڵ که خۆی له(20)پرسیار ده‌بینێته‌وه‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه ده‌کرێت که فێستیڤاڵیان ئه‌نجامداوه، له‌وانه‌ش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و که‌ناڵه‌کانی تیڤی و کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و گروپ و کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ریی تا ده‌گاته هه‌وڵی تاکه که‌س.
٣_ پڕۆژه‌که فۆرمێکی تریشی هه‌یه که تایبه‌ته به کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و که‌ناڵه‌کانی تیڤی و هاوشێوه‌کانی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان که رۆڵیان بینیوه له درووستکردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلم.
پڕۆژه‌که چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ و بنه‌ڕه‌تی له‌خۆگرتووه‌و تێکڕا ده‌بنه بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌وانه: –
– نووسینه‌وه‌ی مێژووی سینه‌مای کوردی که هه‌نگاوی یه‌که‌م له باشوری کوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌کات.
– سینه‌مای تاڕاوگهی کوردستان.
– به‌رهه‌مهێنانی فیلم و سستمی به‌کارهاتووی ته‌کنیکی.
– چیرۆک و سیناریۆ له سینه‌مای کوردی‌دا.
– به‌رهه‌مهێنانی فیلم له‌سه‌ر ئاستی تاک و که‌رتی تایبه‌ت و دامه‌زراوه‌ی حکومی.
– جموجۆڵی به‌شداریکردنی فیلمی کوردی له فێستیڤاڵی ناوچه‌یی و جیهانیدا.
– ده‌رکه‌وتنی فێستیڤاڵی لۆکاڵ و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له کوردستان.
– بازاڕ‌و ئابووریی سینه‌مای کوردی.
– ئه‌ستێره‌و پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی له سینه‌مای کوردی‌دا.
– ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ئاسۆی سینه‌مای کوردی.
– سینه‌مای کوردی و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر بینه‌ر.
پڕۆژه‌که له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه و تەوەری تریش که له‌وانیه له داهاتوودا بێنه پێشه‌وه چڕ ده‌بێته‌وه و به شێوه‌یه‌کی زانستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ «ده‌رکه‌وتن و ئاسته‌نگه‌کان»ی به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانی فیلمی کوردی ده‌کات.
لە کۆتاییدا هونەرمەند هاوارمستەفا خان دەڵیت:
ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بڵێم له ماوه‌ی زیاتر لە (چارەکە سەدەیەك)ی سه‌رنج و تێبینیم له‌سه‌ر فیلم و هه‌نگاوه سه‌خته‌کانی فیلمسازانی کورد له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، به تایبه‌تی(2٣)ساڵی ره‌به‌قی ده‌ست و په‌نجه نهرمکردنم له‌گه‌ڵ نووسین و ره‌خنه‌ی سینه‌مایی له‌سه‌ر فیلمی کوردی، ئه‌و تێڕوانینه‌م له‌لا درووست بوو که بۆشایێکی گه‌وره‌ی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی زانستی هه‌یه له‌باره‌ی سینه‌مای کوردی و پێویسته ههنگاوێکی له‌وجۆره به ئامانج بگات.
سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌ر له‌هه‌موو شتێك هه‌وڵ و هیمه‌تی فیلمسازانی ده‌وێت ئاواڕێك له‌رابردووی كاری فیلمسازییان بده‌نه‌وه‌و به‌پیر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه بێن و ئه‌وانه‌ی فۆڕمی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریان وه‌رگرتووه پڕی بكه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌یشی به‌خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتووم به‌هه‌ر هۆكارێكی په‌یوه‌ندی، به‌یه‌ك بگه‌ین و كه‌مێك لهكاتیان بده‌نه سه‌رخستنی پڕۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره تا ئێمه‌ش شان بده‌ینه ماندووبوونیان و چیتر سینه‌مای كوردی له‌رووی تیۆریه‌وه ئه‌وه‌نده هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تان نه‌مێنێته‌وه كه مومكین نیه میلله‌تێك ته‌نها له‌باشوری كوردستان و له‌ماوه‌ی (2٧)ساڵی رابردوویدا ژماره‌ی فیلمه‌كانی گه‌یشتبێته(1000) فیلم كه‌چی تاقه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نه‌بێت بارته‌قای ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه‌ی شۆڕشگێرانی سینه‌مای كوردی بداته‌وه.
439 جار بینراوە