سەرەکی » ئابووری » عیراق بودجەی 2019ی بە پشكی هەرێمەوە ئامادەكردووە

به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 56 دۆلار

عیراق بودجەی 2019ی بە پشكی هەرێمەوە ئامادەكردووە

بوجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوەو پشكی هەرێمی كوردستانیش بە لە (12,67%) خەمڵێنراوە، كە دەكاتە نزیكەی نۆ تریلیۆن دینار.

105 تریلیۆن دینار
وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق پڕۆژەیاسای بوجەی ساڵی 2019ی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ پەسەندكردن‌و دواتر ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بە پێی ئەو پڕۆژەیاسایە داهاتەكان بە زیاتر لە 105 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە، خەرجییەكانیش بە زیاتر لە 128 تریلیۆن دینار و كورتهێنانی بودجەش زیاتر لە 22 تریلیۆن‌و بودجەی بەكاربەریش بە زیاتر لە 95 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە.
بەپێی زانیارییەكان، بودجەی وەبەرهێنان بە زیاتر لە 32 و تریلیۆن دینارو بودجەی سیادیش بە زیاتر لە 46 تریلیۆن دینارو بودجەی تەرخانكراو بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكان بە یەك تریلیۆن دینارو بودجەی پترۆدۆلاریش بە یەك تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە.

126 ملیار دینار
ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عیراقدا بۆ ساڵی 2019 ئاماژەی بەوە كردووە، پشكی پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەولێر و دهۆك بە لە (12,67%) خەمڵێنراوە كە نزیكەی نۆ تریلیۆن دینارە، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمیش بە زیاتر لە 126 ملیار دینار خەمڵێنراوە، كە بە تێكڕای بودجەی هەرێم دەكاتە زیاتر لە هەشت تریلیۆن‌و 970 ملیار دینار.

56 دۆلار
له‌ ره‌شنووسى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2019، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 56 دۆلار دانراوه‌ و به‌هاى دۆلاریش به‌ هه‌زار و 182 دینار دیار كراوه‌.
به‌ پێى ئه‌و ره‌شنووسه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن میدیاكانى عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 56 دۆلار دانراوه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، عیراق رۆژانه‌ سێ ملیۆن و 880 هه‌زار به‌رملیل هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كات، به‌ 250 هه‌زار به‌رمیلى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌.
به‌هاى دیناریش به‌مشێوه‌یه‌ دیار كراوه‌، هه‌ر دۆلارێك ده‌كاته‌ هه‌زار و 182 دینار.

چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
كۆى كورتهێنانى بوجه‌ى ساڵى 2019 به‌ 22 تریلیۆن و 873 ملیار و 365 ملیۆن و 557 هه‌زار دینار خه‌مڵێنراوه‌.
له‌ ڕه‌شنووسه‌كه‌ى بودجه‌ ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه‌، «ئه‌م كورتهێنانه‌ى به‌ زیادبوونى نرخى نه‌وتى خاوه‌ و زیادبوونى رێژه‌ى هه‌ناردنى نه‌وت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت».
پێگه‌ى سۆمه‌ریه‌ نیوزى عیراقى ته‌واوى ره‌شنووسه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ رێژه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌كه‌ له‌ %12,67 و ده‌كاته‌ هه‌شت تریلیۆن و 741 ملیار و 406 ملیۆن و 260 هه‌زار دینار.
به‌پێى ئه‌و ره‌شنووسه‌ى پڕۆژه‌ى یاساى بودجه‌ى عیراق بۆ ساڵى 2019 كه‌ له‌لایه‌ن میدیاكانى عیراق بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، رێژه‌ى %12,67 بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه‌.

بۆ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌ قه‌رزى بیانى
له‌ ره‌شنووسه‌كه‌دا رێژه‌ى %12.67 بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه‌ به‌ بڕى هه‌شت تریلیۆن و 741 ملیار و 406 ملیۆن و 260 هه‌زار دینار ده‌كات. له‌ ره‌شنووسه‌كه‌دا دیار كراوه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌نیا بۆ شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆكه‌.
جیا له‌مه‌ش 126 ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان دیار كراوه‌ و جیا له‌مه‌ش 102 ملیار و 361 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه‌، كه‌ له‌ بانكى ناوه‌ندى بۆ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌ قه‌رزى بیانى وه‌رگیراوه‌.

 376 جار بینراوە