سەرەکی » دۆسێ » سەد ساڵەی كۆتایی جەنگە گەورەکەیە

ئەوکاتەی تەقە وەستا

سەد ساڵەی كۆتایی جەنگە گەورەکەیە

ئەمڕۆ 11/11/2018، سەد ساڵ بەسەر تەوابوونی یەكەمین جەنگی جیهاندا تێدەپەڕێت كە بە خوێناویترن جەنگ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دادەنرێت، بەو بۆنەیەشەوە، كوردستانی نوێ‌ بە پێویستی زانی ئەم پاشكۆ تایبەتە بخاتە بەر دیدی خوێنەران كە گوازارشت لەو ماوە گرنگەی مێژوو جیهان دەكات، و بەشێكیش لە پاشکۆکە بۆ «كۆتایی جەنگی جیهانی لەدیدی كوردەوە» تەرخانكراوە كە لەكتێبی یادداشت-ی رۆشنگەری كورد رەفیق حیلمی- وەرگیراوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ لەسەر دەستپێشخەرییەكی ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، كۆڕبەندی ئاشتی بۆ یادكردنەوەی سەد ساڵەی ئەو جەنگە گەورەیە، لە شاری پاریس بەڕێوەدەچێت.
كۆڕبەندەكە لە ناوەندی شاری پاریس «كەوانەی سەركەوتن» و بە بەشداریی زۆرێك لە سەركردەكانی جیهان سازدەكرێت و تێیدا سەركردەكانی وڵاتانی جیهان و بڕیاربەدەستان و چالاكوانان، هەماهەنگی نێودەوڵەتی و پرسی حوكمڕانی جیهانی،» تاوتوێ‌ دەكەن.
بەشداربوان لەم بۆنەیەدا، بەرگری لە لێكنزكیبوونەوەی لایەنەكان دەكەن لە پرسە نێودەوڵەتییەكان كە لەم چەند ساڵەی دواییدا جێگەی مشتومڕ بوو، بە تایبەتیش كە لەئێستادا تێڕوانینی جیهانی بۆ پەیوەندییە نێودەڵەتییەكان و پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتان، بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە، و یەكەمیان پێوایە دەكرێت بەرژەوەندی وڵاتان لەسەر بنەمای لێكنزكبوونەوە و مامەڵەی دوو لایەنە زیاتر پارێزراو بێت، لایەنی دووەمیش سیستمی فرە لایەن بە شیاوتر دەبینێت و دەڵێت لەڕێی ئەو سیستمەوە دەكرێت جیهان لە مەترسی روودانی ناكۆكییان بپارێزرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دۆزینه‌وه‌ی رۆژی به‌ قه‌زابوونی شاری چـۆمان

محه‌ممه‌د گه‌لاڵه‌یی* له‌ زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویدا، كه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی ...