سەرەکی » ئاراستە » چالاکیەکانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری دەستی پێكرد

بەدروشمی دەنگم ببیستە

چالاکیەکانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری دەستی پێكرد

ئاشنا رەئوف

زیاتر لە 1/3 ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری بونەتەوە لە ژیاندا. لە ساڵی 1991 وە 16 ڕۆژ دەستنیشان کراوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری کە یەکەم ڕۆژی هەڵمەتەکە دەکەوێتە 25/11 کە ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژییە دژ بە ژنان و لە ڕۆژی 10/12 کۆتایی دێت کە ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤە.
<گروپی کاری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری> لە سلێمانی کە پێک هاتوە لە دامەزراوە و ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، دامەزراوە حکومییە پەیوەندیدارەکان لە رۆژی 25 ی نۆڤەمبەر دا لە family mall سەرەتای دەستپێکی هەڵمەتەکە یان لەشاری سلێمانی کردەوە و لە ماوەی 16 ڕۆژی داهاتودا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن.
هەر لەو دەست پێکەدا چەندین چالاکی هونەری جۆراو جۆر لە مۆزیک و گۆرانی و شانۆیەکی راوێژی بە هاوبەشی لەگەڵ بینەران و ئامادە بوان دا نمایش کرا .
وە خوێندنەوەی ووتار و دەرخستنی داتا و ئامارەکان و قسەکردن لەسەر کەم و زیادی حاڵەتەکان لەلایەن بەرێوەبەرێتی بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژی ..
وە هەرلەمیانەی چالاکیەکان دا لە بەرواری 29ی نۆڤەمبەر لە فامیلی مۆڵ و 6ی دێسەمبەرلە ماجدی مۆڵ کات 7 ی ئێوارە
نمایشێکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت
CDO
بە هاوبەشی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان
UNFPA
هەڵدەستێ بە چالاکیەکی نمایش کردن لەگەڵ رێکخراوی ژیما بۆ باسکەی کچان و یانەی تایکواندۆی سلێمانی بەمەبەستی دەرخستنی توانای کچان و ژنان و پشتگیری کردن لە متمانە بەخۆبوون و توانای بەرگری کردن لە خۆ وەک تاک .
وەچەند چالاکیەکی هۆشیارکردنەوە و زانیاری گشتی لە سەرجەم سەنتەرەکانی ژنان لەکەمپەکانی (ئاشتی * ئەربەت * سورداش * ئەڵوەندی 1 ) و دەرەوەی کامپەکان لە ناوچەی (سەیدسادق * بازیان * جەلەولا) لەهەردو پارێزگای سلێمانی و دیالە وە تۆری گەنجانی هاوتەمەن هەر لەمیانەی چالاکیەکاندا جەند چالاکی هاوبەشیان هەیە بۆ ئەم مەبەستە .
لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی، هەر ساڵەو دروشمێک هەڵدەبژێرێت بۆ کەمپەینەکە، ئەمساڵ دروشمی نێودەوەڵەتی بریتیە لە «کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری لە جیهانی کاردا»، لە پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2018 هەمان دروشم بەکار دهێندرێت.
هیوادارین گشت میدیاکان بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکاندا گرنگی تەواو بدەن بە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لەسەر دروشمی ئەمساڵ و توندو تیژی لەسەر بنەمای جێندەری بە گشتی. ئەمەش بە مەبەستی هاندانی خێزان و کۆمەڵگا و دام و دەزگاکان بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام و تەندروست دوور لە توندوتیژی بۆ هەموان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

موحسین بایز و مه‌جیدی حاجی عه‌لی

ئاوات كۆكه‌یی موحسین بایز فه‌رمانده‌و تێكۆشه‌ری كۆچكردوو محسین بایز یه‌كێكه‌ ...