سەرەکی » دۆسێ » لوتكەی 39ی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو لە سعودیە

میری قەتەر بەشداریی نەكرد

لوتكەی 39ی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو لە سعودیە

وەفدە بەشداربووەكان لە لوتكەی ئەنجومەنی هاریكاریی وڵاتانی كەنداو لە 9ی كانوونی یەكەمی 2018 گەیشتنە ریازی پایتەختی سعودیە، لە كۆبوونەوەكەشدا، باس لە دۆسێی سەربازی نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنەكە كرابوو، ئەمەش بەپێی لێدوانێكی شێخ خالید بن ئەحمەد وەزیری دەرەوەی بەحرێن.
شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە پێشوازیی لە وەفدەكانی عوممان و ئیمارات و بەحرێن و كوەیت كردبوو.
شێخ محەمەد بن راشد ئال مەكتوم، جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و حاكمی دوبەی، سەرۆكایەتی وەفدی ئیماراتی كردبوو بۆ بەشدریی لە لوتكەی 39ی سەركردەكانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو.
وەفدی بەحرێن بە سەرۆكایەتی حەمەد بن عیسا ئال خەلیفەی پادشای بەحرێن بوو.
شێخ سوباح ئەحمەد ئەلسوباح، میری كوەیت سەرۆكایەتی وەفدی دەوڵەتی كوەیتی كردبوو بۆ بەشداریی لە لوتكەی كەنداودا كە نیوەڕۆی 9ی ئەم مانگە گەیشتبووە ریاز.
فەهد بن مەحمود ئال سەعید، جێگری سەرۆك وەزیرانی بۆ كاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی عوممانی، سەرۆكایەتی وەفدی وڵاتەكەی كردبوو بۆ ریاز.
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، میری دەوڵەتی قەتەر، هەرچەندە لەلایەن پادشای سعویەوە بە رەسمی داوەتنانەی پێگەیشتبوو، ئامادەی كۆبوونەوەی لوتكە هاریكاریی كەنداو نەبوو، لەجێگەیدا وەزیری كاروباری دەوڵەت بەشداریی كرد.
ئەنجومەنی هاریكاریی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی لە ساڵی 1981 دامەزراوە و هەریەك لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و عوممان و قەتەر و كوەیت لەخۆدەگرێت.
عەبدوللـەتیف زەیانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو رایگەیاندبوو، لە كۆبوونەوەكەدا، بەدیهێنانی یەكترتەواوكردنی نێوان وڵاتانی كەنداو لە هەموو بوارەكاندا، گفتوگۆی لەسەركرا.
هەروەها وەك زەیانی باسی كردبوو، دوایین پەرسەندنی سیاسی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و پێشهاتە ئەمنییەكان لە ناوچەكەدا تاوتوێ‌ كران.
لە یەكەم كاردانەوە بۆ بەشدارینەكردنی، میری قەتەر لە لوتكەكەدا، خالید بن ئەحمەد ئال خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاندبوو»ئێمە لە ریاز ئامادەین لە لوتكەی خێر و یەك هەڵوێستی».
هەر بە گوتەی وەزیری دەرەوەی بەحرێن»شاوتربوو، میری قەتەر، داواكارییە رەواكانی قبوڵبكردایە و لە لوتكەكەدا ئامادەبوایە».
پێشتر قەتەر رایگەیاندبوو كە بە وەزیری دەوڵەت بەشداریی لە لوتكەی كەنداودا دەكات لە ریازی پایتەختی شانشینی عەرەبی سعودیە.
قەتەر، سوڵتان بن سەعد مەریخی وەزیری كاروباری دەرەوەی رەوانەی ریاز كردبوو بۆ ئامادەبوون لە لوتكەی ساڵانەی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو كە لە 9ی ئەم مانگە لە سعودیە سازكرا.
ئەحمەد رمێحی، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی كاروباری دەرەی قەتەری، لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)ەوە رایگەیاندبوو، سوڵتان رمێحی، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە گەیشتۆتە ریاز و سەرۆكایەتی وەفدی قەتەری دەكات لە لوتكەی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو.
رۆژی یەك شەممەی رابردوو، میر و پادشاكانی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنەنداو، روویان كردە ریازی پایتەختی سعودیە و لە لوتكەی 39ی كەنداودا ئامادەبوون.
لوتكەی 39ی سەركردەكانی وڵاتانی كەنداو كارەكانی لە ریاز بەڕێوەبرد، ئەمەش لەكاتێكدایە كە یەكێتی ئیقلیمی نێوان ئەو وڵاتانە دووچاری مەترسی بووە بەهۆی ناكۆكییەكان لەگەڵ قەتەر،و ئەو تەنگژە دیپلۆماسیانەی كە سعودیە بەدەستییانەوە گیرۆدەیە بەهۆی كوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی وڵاتەكە لە توركیا.
لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداودا، باس لە جەنگی یەمەن و چالاكییەكانی ئێران لە ناوچەكە و سیاسەتی نەوت و بایكۆتكردنی قەتەر لەلایەن هەندێك لە دراوسێكانییەوە كرابوو.
لوتكەی كۆبوونەوەكانی كەنداو لە 9ی كانوونی یەكەمی 2018 دەستی بە كارەكانی كرد كە تێیدا سەركردەكانی «ئەنجومەنی كەنداو» بەشداربوون كە سعودیە و كوەیت و ئیمارات و قەتەر و بەحرەین و ئیمارات لەخۆدەگرێت.
ئەنجومەنەكە لە 5ی حوزەیرانی 2017 دووچاری شۆك بوو، دوای ئەوەی سعودیە و بەحرەین و ئیمارات، لەگەڵ میسر، پچڕاندنی پەیوەندیە دیپلۆماسی و بازرگانییەكانیان لەگەڵ قەتەر راگەیاند، و بایكۆتێكی فراونیان بەسەر وڵاتەكەدا سەپاند، وڵاتە بایكۆتكەرەكان ژمارەیەك داواكارییان پێشكەش بە قەتەر كرد لەبەرانبەر پاشەكشەكردن لە بڕیاری بایكۆتكردن، بەڵام دەوحە تاوەكو ئێستا ئەو داواكاریانەی رەتكردۆتەوە و بە زیانگەیاندن و پێشێلكردنی سەروەریی وەڵاتەكەی، وەسفی كردبوون.
هەر لە سەرەتاوە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان هەڵوێستی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەریان لەبارەی ئامادەبوون لە لوتكەی كەنداو لە ریاز ئاشكرا كردبوو.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرسی قەتەری، بڵاویكردبۆوە كە شێخ تەمیم بن حەمەد بەشداریی لوتكەی 39ی كەنداو ناكات كە لە ریازی پایتەختی سعوددیە سازدەكرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، عادل عەلی بن عەلی، گەورە بازرگانی قەتەری لە تویتێكیدا كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردبۆوە، رایگەیاندبوو»سوڵتان بن سەعد مەریخی، وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ كاروباری دەرەوە، سەرۆكایەتی وەفدی قەتەری دەكات لە لوتكەی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو لە ریاز.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بزاڤی شارستانی لە کوردستانی عیراق..

بزاڤی شارستانی لە کوردستانی عیراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیادا: سلێمانی، ...