سەرەکی » هەواڵ » حاكم قادر بۆ وەرزشكاران: پاڵپشتتان دەبین

حاكم قادر بۆ وەرزشكاران: پاڵپشتتان دەبین

شوان كەریم

حاكم قادر، ئەوەی دووپاتكردەوە كە وەك هەمیشە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاردەبێت بۆ پاڵپشتی لەچالاكییە وەرزشییەكان. هەروەك داواكاریی گواستنەوەی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوانی بۆ سلێمانی، خستەبەردەم كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.
ئەم وتانەی حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی‌و چەمچەماڵی یەكێتی، لەمیانی سەرپەرشتیكردنی ئەو كۆبوونەوە فراوانەدا هات لەگەڵ وەفدی باڵای یانەی وەرزشی ئاشتی بەسەرۆكایەتیی كوردستان سێوكانی سەرۆكی یانەی وەرزشی ئاشتی، كە بەمەبەستی تاوتوێكردنی داواكارییەكانی وەرزشكاران‌و دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ كێشە وەرزشییەكان بەتایبەت بۆ سنووری سلێمانی‌و دەوروبەری، سەردانیان كردبوو.
حاكم قادر؛ داواكاریی ئەوەشی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، كە كاربكات لەسەر راستەڕێی خزمەتكردنی وەرزشكاران‌و پاڵپشتیی بواری وەرزش‌و پڕۆژەی بنیاتنانی یاریگایەكی مۆدێرنی نێودەوڵەتی بۆ سلێمانی لەكارنامەی پڕۆژەو كارە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نوێدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەردۆگان: لە S-400 پاشگەز نابینەوە

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیـــــــــاند: S-400، پەیوەندیی راستەوخۆی ...