سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆڕێکی شیعریی بۆ دکتۆر فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجى

کۆڕێکی شیعریی بۆ دکتۆر فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجى

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە هونەری و ئەدەبییانەی لەسلێمانی بەڕێوەدەچن، لەڕۆژانی رابردوودا لقى سلێمانى یه‌كێتى نووسەرانى كورد، ئێواره‌ كۆڕێكى شیعریى به‌ ناونیشانى (رۆژان ده‌ڕواو تۆ هه‌ر خۆشه‌ویستى منى) بۆ دكتۆر فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجى سازکرد.
لەو کۆڕەدا کە له‌هۆڵى نووسه‌ران و بەئامادەبوونی نووسەران و شاعیران و شیعر دۆستان بەڕێوەچوو، دكتۆر فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجى له‌ كۆڕه‌كه‌دا، تێكڕاى شیعره‌كانى ناو دیوانه‌كه‌ى خوێندەوە.
شایانی باسە ئەم کۆڕو چالاکییانەی لقی سلێمانی یەکێتی نووسەرانی کورد، لەچوارچێوەی گرنگیدانی زیاترە بەو شاعیرو ئەدیبانەی کە ماوەیەکە لەکۆڕو کۆبوونەوەکان دوورکەوتوونەتەوە هەتا گوڕتینێکی تر بداتە بوارە ئەدەبییەکە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

2050 مرۆڤایه‌تی‌ هه‌ره‌س دێنێت

راپۆرتێكی‌ هه‌ڵهێنجراو له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌ی‌ سه‌ر گۆی‌ ...