سەرەکی » کەلتوور » پیشانگەی بەغدای نێودەوڵەتی بۆ كتێب كرایەوە‌‌‌‌

پیشانگەی بەغدای نێودەوڵەتی بۆ كتێب كرایەوە‌‌‌‌

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە: ئازادی بیر‌و رادەربڕین له ‌دەستووری عیراقدا زامنكراوە، ئازادی نووسەران و نەهێشتنی هەر جۆرە سانسۆرێك لەسەر بیروڕا هەمیشە هۆكارێك بووە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئازادی و پاراستنی شكۆی مرۆڤ و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان مرۆڤەكاندا، بیروڕا‌ بە بیروڕای بەرامبەر كاری لەگەڵ دەكرێت نەك رێگریكردن و ناچاركردنی زۆرەملێ.
رۆژی 7/2/2019 سەرۆك كۆمار لە كاتی كردنەوەی پیشانگەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ كتێب ئاماژەی بەوەشكرد كە رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی و گۆشەگیركردنی لەم كاتەدا گرنگە،‌ چونكە ئەو جۆره بیركردنەوەیە دەبێتە هۆی بڵاوكردنەوەی هەستی رق لێبوونەوەو جوڵاندنی بیری كوشتن و تەكفیری.
وتیشی: ژیانی سیاسی لە عیراق لە قۆناغی گۆڕانكاریدایەو پێویستە لەڕێگەی گرتنەبەری رێوشوێنی زیاترەوە بەسەر تیرۆر و توندوتیژیدا سەربكەوین ئەوەش وا دەخوازێت رێوشوێنی یاسایی و كۆمەڵایەتی و كلتوری بگرینەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەدا هەماهەنگی هەبێت بۆئەوەی ژینگەیەكی خاڵی لەبیرو كردەوەی تیرۆریستیانە دەستەبەر بكەین.
روونیشیكردەوە: ئەمڕۆ بەغدا بازاڕێكی گەورەی كتێبە، بەغدا بەنووسەرو بیرمەندەكانی بەرهەمهێنەرێكی گرنگی كتێبە، بەغدا لە پیشەسازی كتێب و بڵاوكردنەوەو دابەشكردنی كتێبدا لە گەشەسەندنێكی بەردەوامدایە، قەدەری ئەم شارە وایە كە ناوەندێكی زیندوی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا بێت، لەسەر دەستی نووسەرو وەرگێڕەكانی سەرجەم زانست و مەعریفەی جیهان هەیە لەڕۆژهەڵات و رۆژئاوا گواستراونەتەوە، لەڕێگەی گەنجینەكانی كتێبی شارەكەوە كلتوری مرۆڤایەتی پارێزراوە، بە میتۆدی بیری زاناكانیەوە مەعریفە دەوڵەمەندتر بووە.
هەروەها سەرۆك كۆمار بە هاوەڵی خانمی یەكەمی عیراق، وەزیری رۆشنبیریی و گەشتوگوزار و شوێنەوار و ژمارەیەك لە بەرپرسان بەشە جیاوازەكانی پیشانگەكەی بەسەركردەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیندان و پێشمه‌رگایه‌تی له‌ كتێبی رستێك میروو دا

رانانی‌: خالد كاوێس قادر (جه‌نگاوه‌ره‌كان بۆگوڵ ده‌جه‌نگن، بێئه‌وه‌ی‌ فریای‌ بۆنكردنی‌ ...