سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » پردی پەیوەندیی نێوان روسیا و دنیای عەرەبی کێیە؟

پردی پەیوەندیی نێوان روسیا و دنیای عەرەبی کێیە؟

لە دوای هەزارەی دووەمەوە، روسیا خووی داوەتە فراوانکردنی پێگەو هەژموونی خۆی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و وڵاتە عەرەبیەکانیش بەتایبەتی. ئەویش لە کاردانەوەی هەژموونی ئەمریکایەو دەخوازێت هاوسەنگیی هێز لەو ناوچەیە بەرامبەر بە نەیارانی رابگرێ‌و شکستەکانی مێژووی خۆی لە بەرامبەر ئەمریکاو دنیا راست بکاتەوە.

سەرۆکی چیچان
روسیا بۆ دروستکردنی پەیوەندی‌و خۆنزیکردنەوەو خۆشکردنی زەمینەی دۆستایەتیی، ژمارەیەک کەس‌و گروپی دروستکردووە، یەکێک لەوانە سەرکردەی چیچانی «رەمەزان قادیرۆڤ»ە، کە بۆتە کەسایەتییەکی دیارو شارەزا بە تایبەتیش لە هەریەک لە سوریاو لیبیاو ئەو ناوچانەی شەڕو ئاژاوەیان تێدایە.

ڕوسەکان لای داعش ئازاد دەکات
ئەو فەرماندە چیچانییە کاری زۆر بۆ روسەکان دەکات بەهۆی پەیوەندییەکەی بە لایەن‌و گروپە چەکدارو تیرۆریستییەکانەوە، بۆ نموونە، تا ئیستا ژمارەیەکی زۆری چەکداری روسی لەلایەن داعشەوە ئازادکردووە، دەیان گروپی چەکداریی لە وڵاتەکەی راهێناوە تا خزمەت بە سیاسەتی روسیا بکەن لەو وڵاتانەو لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ زۆر لایەنی ناکۆک‌و توانیویەتی دۆستایەتیی روسەکان پەرەپێبدات.

قادیرۆڤ لە ژێر رێنمایی‌ (ڤلادمیر پوتین) چالاکی دەکاو لەم دواییەدا سەردانی زۆرێک لە وڵاتە عەرەبیەکانی کردووە. لەوانە، لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو سەردانی شا سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز شای سعودیەو شا محەمەدی شازادەی کوڕی کردو هەوڵی یەکخستنی سیاسەتی هەردوولای داوە لە ئاست کێشە عەرەبییەکاندا، هەروەها سەردانی بۆ لای ناسری کوڕی حەمەد خەلیفە میری بەحرەین‌و بۆ لای شێخ محمەد کوڕی زایدی جێنشینی ئیماراتی عەرەبی‌و ژمارەیەکی تر لە وڵاتان، بۆ لای هەندیکیشیان بەنهێنی‌و دوور لە چاوی میدیاکان ئەنجامی دەدات.
چاودێرانی سیاسی وایدەبینن کە سەرۆکی ئێستای چیچان متمانەی تەواوی لەلای پوتین بەدەستهێناوە، بەحوکمی ئیشوکارە زۆرەکانی بۆ سەرۆک‌و سیاسەتی روسیا لە دنیای دەرەوەو لای سەرۆکە عەرەبەکان واخۆی وێنا دەکات کە نوێنەری تایبەتی پوتینەو ئەو ناردویەتی بۆ لایان.

رەمەزان قادیرۆڤ کێیە؟
کوڕی ئەحمەد قادیرۆڤ سەرۆکی پێشووی تیرۆرکراوی چیچانە، لە ساڵی 2007 ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بۆ سەرۆکایەتیی چیچان پیشنیاری کردو پەرلەمانی وڵاتەکەش رەزامەندی لەسەر دەربڕی. دوای ئەوەش لە ساڵی 2016لە هەڵبژاردنێکدا 98٪ی دەنگی جەماوەری بۆ خۆی مسۆگەر کردو خۆی کردەوە بە سەرۆک. پێش ئەوەی ئەو پۆستەش وەربگرێت، پۆستی سەرۆکی حکومەتی چیچانی هەبووە، پێشترو لە تەمەنی لاوێتیشیدا لە سەردەمی شەڕی روسەکان لە ناو سوپای چیچاندا فەرماندەی سوپای تایبەت بووە دژ بە روسیاو بەناوی داکۆکیکردن لە بنەماکانی ئیسلام‌و داگیرکاری‌، خۆی بە کەسێکی خواپەرست‌و رادیکال ئەزانێت. ئێستا سوپایەکی گەورەی هەیە‌و ناوی لێناوە قادیرۆفێستی.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەناو سوپاکەی قادرۆڤدا ژمارەیەکی زۆر توندڕەو هەن‌و ژمارەیەکی زۆریشیان لی چوونەتە ناو داعشەوەو بەپێی سەرچاوەکانیش، ژمارەی چیچانییەکان لە هەموو میللەتە بێگانەکانی ناو داعش زیاترن.

لە ئەمریکا یاساغە
سەرۆکی چیچان لای ئەمریکا بە کەسێکی خیانەتکار ناسراوەو بەرپرسە ئەمریکییەکان بەردەوام لۆمەی دەکەن لە پیادەکردنی سیاسەتەکەی‌و برسیکردنی خەڵک‌و سەرکوتکردنی جەماوەرەکەی. لە ساڵی 2012 دا ئەمریکا یاسای (ماگنیتسکی) داناوەو بەپێیەوە سزای دارایی ئەو کەسانەدەدات کە پێشێلی مافی مرۆڤ دەکەن وتوندوتیژی بڵاودەکەنەوە، ساڵی پار ناوی « ڕەمەزان قادرۆف» لەگەڵ چوار سەرکردەی تری ڕوسی خرایەناو ئەولیستەوەو بەهەمان شێوە ناوی لەناو لیستی ڕەشی وڵاتی کەنەداش هەیە.

سەرچاوە: BBC ،Spuntik

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سێ كورد كاندیدن بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا

وەک بڕیارە لە ٢٦ ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا ...