سەرەکی » کەلتوور » كتێبخانەی ڕووناكبیر و سیاسەتمەداری كورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد كرایەوە

كتێبخانەی ڕووناكبیر و سیاسەتمەداری كورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد كرایەوە

ڕۆژی یەكشەممە 10/3/2019، لەڕێوڕەسمێكی شایستەداو بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد و د. محەمەد سابیرو نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، كتێبخانەی رووناكبیرو سیاسەتمەداری كورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەئامادەیی كاردۆخی كوڕان لەگەڕەكی ئازادی شاری سلێمانی كرایەوە.
ئەم كتێبخانەیە نزیكەی سێ هەزار كتێب بەهەر سێ زمانی «كوردی عەرەبی و ئینگلیزی» لەخۆدەگرێت.
لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕایگەیاند: سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی ئەم خوێندنگەیە دەكەین كە كتێبخانەكەیان کردووە بەناوی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-ەوە، ئێمەیش هاوكارێكی باشیان دەبین لەپێناو خزمەتی زیاتری ئەم كتێبخانەیە بەخوێندكاران و هەموو ئەو كەسانەی پێویستیان بەسەرچاوەكانی ناو ئەم كتێبخانەیە دەبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ناسیۆنالیزمی کوردی: رەگوڕیشەکانی چین؟

ژێگەر حەسەن زانکۆی ئۆنتاریۆی رۆژئاوا- کەنەدا لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح ...