سەرەکی » هەواڵ » بافڵ تاڵەبانی:‎ درێژەپێدەری سیاسەتی سەرۆك مام جەلال دەبین بۆ پێكەوەژیان ‌و گیانی پێكەوەیی

بافڵ تاڵەبانی:‎ درێژەپێدەری سیاسەتی سەرۆك مام جەلال دەبین بۆ پێكەوەژیان ‌و گیانی پێكەوەیی

بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان، لەمیانی پێشوازیی لە وەفدێكی تەیاری حیكمە بەسەرۆكایەتیی سەید سادق محەمەد باقر حەكیم، بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێم‌و عیراق‌و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغداو تەئكیدیشكرایەوە لەسەر چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوورو دیالۆگ‌و بەرژەوەندیی گشتیی نیشتمانی.
لەدیدارێكدا، سەید سادق محەمەد باقر حەكیم، باسی لەپەیوەندییە لەمێژینەكانی كرد لەگەڵ سەرۆك مام جەلال-دا، كە دۆستی دێرین‌و نزیكی بنەماڵەی شەهید میحراب محەمەد باقر حەكیم بووەو رۆڵی گرنگ‌و بەرچاوی گێڕاوە لەپێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكانی عیراقدا، تەئكیدیشیان كردەوە كە دەیانەوێت ئەو پەیوەندییە مێژووییە بەردەوام بێت.
لای خۆیشییەوە، بافڵ تاڵەبانی، بەگرنگییەوە لەپێگەی بنەماڵەی حەكیمی روانی‌و جەختیكردەوە كە وەك هەمیشە درێژەپێدەری سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال دەبن بۆ پێكەوەژیان‌و گیانی پێكەوەیی لەنێوان هەموو نەتەوەو پێكهاتەكانداو كاریش بۆ دژایەتیكردنی بیری تایفی‌و مەزهەبی دەكەن‌و لەسەر هەمان رێباز ئەو پەیوەندییە دۆستانەیە زیندوودەكەنەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیستی برایەتی یاداشتێكی ناڕەزایی ئاڕاستەی ئیدارەی كەركوك دەكات

لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو رێكارانەی ...