خەندەی خەبات

سەوادم نییە

مام ئەحمەدی شێنێ‌ مێردی پوورە كەسكێ‌ بوو تاكە ماڵ بوون لە (زەڵێ‌) لەنێوان بارەگای لقی سێ‌ (ی.ن.ك) ودەزگای ڕاگەیاندن(ی.ن.ك)دەژیان، مام ئەحمەد بەختەوەر بوو جگەرەی زۆر دەكێشا ئەوسا هەڤاڵ كوێستانی لە دەزگای ڕاگەیاندن بوو، پێی گووتبوو مام ئەحمەد هێندە جگەرە مەكێشە بۆ تەندروستیت خراپە مام ئەحمەدیش گووتبووی بەخودا ئەمن هیچ خراپەم لێ‌ نەدیوە بۆ خراپە؟ پێیان گووتبوو تووشی نەخۆشیت دەكات و تەمەنت كورت دەكاتەوە، مام ئەحمەد گووتبووی چۆن تەمەن كورت دەكاتەوە!! پێیان گووتبوو لەباتی ئەوەی 90 ساڵ بژیت 80 ساڵ دەژیت: مام ئەحمەدیش گووتبووی ئینجا بەخودای ئەمن (سەوادم) نییە واتە خوێندەواریم نییە فەرقی هەشتا و نەوەد ناكەم!!.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تاچەندت خوێندووە

پاش ئەنفالەكان ساڵی 1988 پۆلێك پێشمەرگە لە گەرمیان لە خۆشاردنەوە ...