سەرەکی » هەواڵ » بەدەنگی 2\3ی پەرلەمانتاران، پارێزگاری نەینەوا و جێگرەكانی لابران

بەدەنگی 2\3ی پەرلەمانتاران، پارێزگاری نەینەوا و جێگرەكانی لابران

تەها عەبدوڵڵا

بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی بەردەوامی هاووڵاتیان‌و تۆمەتباركردنی دەسەڵاتدارانی پارێزگاكە، بەتایبەت لەدوای رووداوی نقومبوونی بەلەمی گواستنەوەی هاووڵاتیان لەموسڵ لەچەند رۆژی رابردوودا، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 هاووڵاتی بوونە قوربانی، پارێزگاری نەینەواو هەردوو جێگرەكەی لەكارەكانیان دوورخرانەوە.
لەدوای رووداوەكەو دەربڕینی ناڕەزاییەكان، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، داواكاریی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كرد بۆ لەسەركار لابردنی پارێزگاری نەینەواو هەردوو جێگرەكەی، بۆ ئەوەش دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداو داواكارییەكەی سەرۆك وەزیرانی پەسەندكرد.
لەبارەی ئەو پرسەوە، هەدار زوبێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەكوردستانی نوێی راگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئاسایی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەراندا، داواكارییەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی لەسەركار لادانی پارێزگاری نەینەواو دوو جێگرەكەی، خرایە دەنگدانەوە، لەئەنجامدا بەدەنگی 2\3ی ئەندامان، داواكارییەكە پەسەندكرا، وتیشی: بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكە، هەر تایبەتبوو بەپارێزگای نەینەواو خوێندنەوەی راپۆرتێك لەسەر شاری موسڵ، بەڵام نەخرایە دەنگدانەوەو دواخرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...