سەرەکی » وتار » یه‌كێتی‌ و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌!

یه‌كێتی‌ و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌!

كاروان عه‌لی شامار

(١)
شه‌ش مانگ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، وه‌لێ هێشتا هێزه‌ سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوون به‌ رێكه‌وتن، هۆكاره‌كان زۆرن بۆ پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت، بارته‌قای زیاتر له‌ پێداگریی یه‌كێتی بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌، گرفته‌كانی ناوخۆی پارتی دیموكراتیش فاكته‌رن بۆ نه‌سازان!.
(٢)
ئه‌و شه‌راكه‌ته‌ی هه‌نوكه‌ یه‌كێتی داوای ده‌كاو پێداگریی له‌سه‌ر ده‌كات به‌ ئیدیۆمێكی ساده‌ واته‌ به‌شداریی راسته‌قینه‌ی ئه‌و حزبه‌ له‌ سێكته‌ره‌كانی دارایی‌و نه‌وت‌و هێزه‌ چه‌كداره‌كان، یه‌كێتی سنوورێكی جوگرافیای گه‌وره‌ی له‌ ژێر ده‌ستدایه‌، ئه‌مه‌ سه‌رباری مێژووه‌كه‌ی‌و خه‌بات‌و قوربانیدانه‌كه‌ی، ئه‌م فاكتانه‌ش پێمان ده‌ڵێ كه‌ ناكرێ هێزێكی وا گه‌وره‌ په‌رگیركرێت‌و به‌شدارییه‌كی لاوازی هه‌بێت له‌حكومه‌تدا!
(٣)
جووڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی یه‌كێتی بۆته‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی‌و دڵخۆشیی هاونیشتمانیان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی درككردنیان به‌ ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌ مه‌ترسیداره‌كانی لاسه‌نگی هێز له‌ هه‌رێمدا! كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت گه‌ر به‌و شێوه‌ پێكبهێنرێ كه‌ پارتی ده‌یه‌وێ، ئه‌وا هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن‌و دواتریش ناوچه‌كه‌! چون سه‌رباری ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ جوگرافی‌و ئابوورییه‌ كه‌ له‌ زۆنی سه‌وز دروستكراوه‌، به‌ به‌راورد به‌ زۆنی زه‌رد له‌ هەندێک له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی پایته‌ختدا بیرۆكراسیه‌تی ئیداری ده‌رهه‌ق به‌ هاووڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ په‌یڕه‌وده‌كرێت!
(٤)
راسته‌ پێكهێنانی حكومه‌ت تاڕاده‌یه‌ك دواكه‌وتووه‌‌و جێكه‌وته‌ی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایكۆلۆجی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیان، وه‌لێ مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی هه‌رچی جومگه‌و سێكته‌ری گرنگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ بكه‌وێته‌ ژێر هه‌ژموونی تاكه‌ حزبێك‌و كۆی ته‌واوی حزبه‌كانی تر میوان‌و سێبه‌ر بن له‌ كابینه‌ی نوێدا، چوار ساڵی داهاتوو هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌رگیری ده‌یان گرفتی ناوخۆی‌و ده‌ره‌كی بكرێ!
(٥)
حزبه‌ تازه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیانه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی فاكته‌رن بۆ پاشخستنی سلێمانی، ئه‌وه‌نده‌ خه‌می پێشخستنی پارێزگاكه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاونیشتمانیان نه‌بووه‌، بێئاگا له‌وه‌ی به‌هۆی ململانێی سیاسییه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ له‌ زۆرێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شكراوه‌و نغرۆی قه‌یرانی جیاجیا كراوه‌ته‌وه‌. ساده‌تر بڵێین ئه‌و پلانه‌ی وا له‌ هه‌گبه‌دایه‌ بۆ تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پاشخستنی زۆنی سه‌وز، به‌ به‌شێك له‌و هێزه‌ پۆپۆلیستانه‌ ده‌كرێت!
(٦)
خولاسه‌، به‌شداری‌و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی (ی.ن.ك) له‌ حكومه‌تی هه‌رێمدا واته‌ خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی پارسه‌نگی هێزو رێگریی له‌هه‌ژموونی تاك حزبی، هه‌روه‌ها مولزه‌مكردنی حكومه‌ت به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداو جۆرێك له‌ شه‌فافیه‌تی داهاتی نه‌وت‌و ده‌سته‌به‌ركردنی چوار ساڵی ئاشتی‌و ئاوه‌دانی‌و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیان، وه‌لێ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاوه‌ژوو ده‌بنه‌وه‌!.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شۆڕشه‌كانى سودان له ‌نێوان كوده‌تا…

شۆڕشه‌كانى سودان له ‌نێوان كوده‌تا سه‌ربازييه‌كان و بێده‌نگى نێوده‌وڵه‌تیدا شاناز ...