سەرەکی » مانشێت » ڕیش و سمێڵ و پەپولەکەی سناپ

ڕیش و سمێڵ و پەپولەکەی سناپ

هەرچەن سەیری پیاوەکانمان ئەکەم هەر ئەوەنە ماوە تەنورەیەکی کورت لەپێ بکەن و بۆدییەکی قۆڵ کورتی تەسک، سنگیشیان دەربخەن، ئینجا ئەو پاوپوزە سپی و ناسکانەیان لەگەڵ ئەو قۆڵە خڕانەیان دەرخەن، ماکیاژێکی ناسکیشی بۆ بکەن، جا بەکوردییەکەی خۆمان ئەڵێین خوشکی خۆی بۆی حەیران ئەبێ، بەس وەڵا ئەمە لەخوشکیش دەرەچێت، برا پیاوانەکانیش مەست و حەیرانی دەبن، (موو نەرمەکان ناڵێم، جا دوایی پێشم ئەڵێن کۆنەپەرست، دەی ئەگەر قەرار بێ نەتوانم هەندێ کچ و کوڕ لێک جیابکەمەوە، باهەر کۆنەپەرست بم).
توخوا ئەوەش بێنە پێش چاوت جوتێ پێڵاوی ژنانەی پاژنە بەرز، نینۆکەکانی بۆیەی سور، بەلەنجەو لار رۆیشتن، کەخۆی ئەمە تایبەتمەندی رۆشتنی خانمانە بەس خەریکە بیرمان ئەچێتەوە.
هەر بە جدی بەکارهێنانی فلتەرەکانی سناپ، بۆ پیاو زۆر ناشرینە، خۆ ناسککردنەوەو لێو گەورە کردن و گوڵ خستنە سەر سەر، یاخود لابردنی خەت و پەڵەو ریمێڵ و مەسکارا و سەر رومەت و خڕکردنی گوپ و ……هتد، کەئاوا دەیان بینی بەتایبەت ئەوانەی ڕیش و سمێڵیان هەیە، ڕێک ئەو دیمەنەی سەرەوە یەتە پێش چاوت، هەر خۆی بەجۆرێک ئەو فلتەرانە مێشکی ئێمەی ژنانیشیان تێک یاوە کەبەبێ ئەوە وێنەمان بۆ ناگیرێت، خۆمان لا نامۆ بوەو هەست بە نەقسێک ئەکەین لەخۆمانا، بەڵام بۆ پیاوان دوو جار ناشرینە، ئاخر ژنیان ژن وتوەو پیاویان پیاو وتوە، خۆ ئێمە کەئەڵێین یەکسانی ژن و پیاو ناڵێین ئێوە ببن بە ژن و ئێمەش بە پیاو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بافڵ تاڵەبانی: پەیوەندییەكی پتەو لە نێوان هەرێم‌ و بەغدا

بافڵ تاڵەبانی، لەمیانی سەردانێكیدا بۆ بەغداو زنجیرەیەك دیدارو كۆبوونەوەی لەگەڵ ...