سەرەکی » هەواڵ » رانیە، بەبڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەت پڕۆژەیەكی گەورەی رووناكکردنەوە جێبەجێدەكرێت

رانیە، بەبڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەت پڕۆژەیەكی گەورەی رووناكکردنەوە جێبەجێدەكرێت

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەبڕی 900 ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی گرنگی رووناككردنەوەی شەقامەكانی رانیە لەبواری جێبەجێكردندایە.
دوای ئەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە چەندین پڕۆژەی گرنگ لەسنووری ئیدارەی راپەرین كاركردن تیایاندا وەستا، ئێستا بەبڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەیەكی گرنگی رووناككردنەوەی شەقامەكانی شاری رانیە لەبواری جێبەجێكردندایە، كە بڕی 900 ملیۆن دینار تێچووەكەیەتی. هەر لەچوارچێوەی گەیاندنی تۆڕی كارەبای نیشتمانی بۆ گوندەكانی سنووری رانیە، لەساڵی رابردوودا بەبڕی یەك ملیار دینار چەندین پڕۆژەی گرنگ جێبەجێكراون.
لەبارەی پڕۆژەكانەوە، حسێن مەحمود قائیمقامی قەزای رانیە زانیاریی زیاتری خستۆتەڕوو و ئەوەی راگەیاندووە كە رووناككردنەوەی شەقامەكانی رانیە پڕۆژەیەكی گرنگەو لەلایەن قوباد تاڵەبانی بڕیاری لێدراوە. هەروەك ئومێدیشی خواست بتوانن چەندین پڕۆژەی دیكەی گرنگ لەشارەكەدا جێبەجێبكەن، بەتایبەت ئەوانەی كە داواكاریی هاووڵاتیانن بۆ سنوورەكانیان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

״گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر ...