بە مەبدەئم

مەسئول: چۆن ئەزانی درۆ ئەكەم هەتیو؟
هاووڵاتی: چونكە وتت بە مەبدەئم.
×××
شوان: گورگەكە لەكوێ خۆی شاردۆتەوە؟
مەڕ: لە جل و بەرگەكەی جەنابتدا.
×××
فەرهاد: زۆرم خۆش ئەوێی.. بیكەم بە پۆست؟
شیرین: نا.. ئیسپاتی بكە.
×××
یەكەم: ئەوە بەڕاستیتە پێم ئەڵێی فریشتە؟
دووەم: بەڵێ‌.. بەڵام فریشتەی مەرگ.
×××
ئەحمەد: بەچیدا ئەزانی كابرا بەتەمای وەزیرییە؟
مەحمود: ئاخر دوێنێ‌ قاتی تازەی كڕی.
×××
ئازاد: یەك مێشوولە شەو ناوێرێ‌ سەر بكات بەماڵی ئێمەدا.
نەوزاد: دەرمانت پێوەكردووە؟
ئازاد: نا.. لە ترسی پرخەی نەنكم.
×××
رۆژنامەنووس: رۆژی دایك لەكێ پیرۆز ئەكەی؟
مناڵ: لە باوكم.. چونكە دایم لەبەردەرگا دائەنیشێ‌.
×××
پسپۆڕ: نە ئەبوایە ترامپ ژمارەی تەلەفونەكەی خۆی بناردایە بۆ ئێران.
بێژەر: ئەی؟
پسپۆڕ: ژمارەی كچەكەی بناردایە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەمیشە

– گۆڕان هەمیشە لە بەینی كۆمەڵ و یەكێتیدا، پارتی هەڵدەبژێرێ‌. ...