سەرەکی » راپۆرت » ئامادەكردنی: دیاری سابیر » ئەمریکا و تورکیا و سیستمی موشەکی ئێس 400پەڕە 16

ئەمریکا و تورکیا و سیستمی موشەکی ئێس 400

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، واشنتۆن دوو ھەفتەی داوەتە ئەنقەرە بۆئەوەی دەستبەرداری سیستمی موشەکی ئێس 400ی روسی ببێت.

تورکیا رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە
کەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریکی لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردۆتەوە: واشنتۆن دوامۆڵەتی داوەتە ئەنقەرە و داوای لێکردووە لە ھەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیراندا رێکەوتنەکەی لەگەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە کڕینی موشەکی ئێس 400 ھەڵبووەشێنێتەوە و ئەگەر لەسەر رێوشوێنەکانی کڕینی ئەو جۆرە موشەکەش بەردەوام بێت، ئەوا تورکیا رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە و لە کڕینی فڕۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکیش بێبەش دەکرێت.
لەگەڵ پێوەرەکانی ناتۆ یەکناگرێتەوە
لێپرسراوەکەی ئەمریکا راشیگەیاندووە: وڵاتانی نێو ھاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەبێت چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانیان لەگەڵ سیستمی (ناتۆ) بگونجێت، بەڵام ئەو سیستمە روسییە لەگەڵ پێوەرەکانی ھاوپەیمانییەکە یەکناگرێتەوە.

کڕینی سیستمە مووشەکییەکە تەواو بووە
له‌ وه‌ڵامدا، خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس400 ته‌واوبووه‌.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گرێبه‌سته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ روسیا ئیمزا كردووه‌ ‌و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێین كه‌ گرێبه‌ستی كڕینی سیستمه‌ موشه‌كییه‌كه‌ كۆتاییهاتووه‌.

ژمارەیەک سەرباز مەشق لەسەر بەکارهێنانی دەکەن
خلوسی جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ توركیا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ره‌وانه‌ی روسیا كردووه‌، بۆ راهێنان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سیستمی ئێس 400 ‌و مه‌شقه‌كانیش ده‌ستیانپێكردووه‌.
پێشتریش حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كڕینی سیستمی موشه‌كی ئێس 400ی روسی پاشگه‌زنابێته‌وه‌ و توركیا یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و سیستمه‌ش له‌ مانگی تەمموزی داهاتوو به‌ده‌ست ده‌گات.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سریلانكا چووه‌ ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌چه‌یان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌

به‌هۆی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ چه‌ند كڵێسا ...