سەرەکی » هەواڵ » یەكڕیزییمان كلیلی پاراستنی بەرژەوەندیی باڵای گەلەكەمان ‌و پاراستنی كوردستانە

ئەنجومەنی ناوەندی:

یەكڕیزییمان كلیلی پاراستنی بەرژەوەندیی باڵای گەلەكەمان ‌و پاراستنی كوردستانە

لەئەنجامی پێشهاتە نوێیەكانی چەند رۆژی رابردووی بارودۆخی پارێزگای كەركوك و لە نزیكەوە چاودێریكردنی رەوشی شارەكە لەڕووی سیاسی و سەرجەم بوارەكانیتر، رۆژی 28/5 بەئامادەبوونی ئەندامە كەركوكییەكانی ئەنجومەنی ناوەندی، كۆبوونەوەی سكرتارییەت‌و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆی چڕوپڕو هەمەلایەنە كراو تیشك خرایەسەر هەردوو رێككەوتننامەكانی 4ی ئادارو 5ی ئایاری نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، بەتایبەتیش پاشكۆی رێككەوتنەكە، كە تایبەتبوو بەپرسی پارێزگاری كەركوك‌و دانانی پارێزگارێكی كورد لەپشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
لەڕوانگەی (ی.ن.ك)ەوە ئەو رێككەوتننامانە بنەمای ئەساسی كاری هاوبەش‌و نەخشەرێگای شەراكەتی راستەقینەبوون لەحكومڕانی‌و بڕیاردان‌و دروستكردنی حكومەتی بەهێزی خزمەتگوزار كە دروشمەكانی ئارامی‌و هەلی كارو خزمەت فەراهەم بكەین‌و لەگەڵ هەوڵەكانی یەكێتی لەچەند رۆژی رابردوو سەبارەت بەپرسی كەركوك وێڕای دەنگدانی یەكێتی بەیاسای سەرۆكایەتیی هەرێم‌و هەنگاوەكانی پابەندبوونی خۆمان بەڕێككەوتنەكە جێبەجێكرد، بەداخەوە لەبەرامبەردا لەدەستپێكی هەنگاوە سەرەتاییەكانی پارتی لەجێبەجێكردنی رێككەوتننامەكان جددی نەبوو، پرسی كەركوك-یان هەر رۆژەو بەبیانووی جۆراوجۆری ناڕاست دوادەخست، یەكێتی-یان ناچاركرد لەئاستی ئۆرگانە پەیوەندیدارەكان دوای هەڵسەنگاندنی وردو بابەتیانە، هەڵوێستی روونی خۆی بۆ رای گشتی كوردستان ڕوونبكاتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی ناوەندی وێڕای پشتیوانی لەبۆچوون‌و راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی، پشتیوانی داوا رەواكانی كەركوك‌و كەركوكییەكان دەبین‌و بەهیچ پێوانەیەك سازش لەسەر مافەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ناكەین، شانبەشانی پاراستنی ناسنامەی كوردستانیبوونی كەركوك‌و مانەوەی بەقودسی كوردستان، پشتیوان‌و داكۆكیكاری راستەقینەی داوا رەواكانی جەماوەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبین.
ئەنجومەنی ناوەندی دەخوازێت سەرجەم لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان یەكڕیزو یەكگرتووبن‌و لەدەوری بەرنامەیەكی گشتیری كوردانە كۆببنەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی باڵای گەلەكەمان‌و پاراستنی كوردستان لەو ئەگەرو رووداوانەی پێشبینی دەكرێت ناوچەكە بگرێتەوە، كە سیاسەتی ناواقعی تاكڕەوی لایەنی بەرامبەر زەنگێكی مەترسیدارە لەلایەك لەسەر یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان‌و لەلایەكیتریش ئەوەندەیتر كێشەكانی كەركوك قوڵدەكاتەوە، كە بەلای ئێمەی یەكێتی-یەوە وتە بەنرخەكەی سەرۆك مام جەلال راست‌و دروستە كە (كلیلی چارەسەركردنی مەسەلەی كورد كەركوكەو فەقەت كەركوكەو هەر كەركوك دەبێت).
ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك)

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر: هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كراوە

شوان كەریم دوێنێ لەمەراسیمێكی تایبەتدا و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی ...