سەرەکی » زانست » دیارده‌ی‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌

دیارده‌ی‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌

نەوزاد عوسمان عەبدولڕەحمان*

(3-3)
پیسبوونی‌ ئاو
پیسبوونی‌ ئاو بریتیه‌ له‌ ڕوودانی‌ خراپبوون یان پیسكردنی‌ جۆری‌ ئاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی‌ گۆڕینی‌ سیفاته‌ كیمیاوی‌ و فیزیاویه‌كانیه‌وه‌ و به‌مه‌ش ده‌بێته‌ توخمێكی‌ زیابه‌خش كه‌ ناتوانرێت به‌كاربهێنرێت و مه‌ترسیداریشه‌ له‌سه‌ر ژینگه‌ و زینده‌وه‌رانیش.جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ ئاشكرا نیه‌ له‌ نێوان پیسبوونی‌ ئاو و هه‌وادا،له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌وای‌ پیسبوو كارده‌كاته‌ سه‌ر ڕووبه‌رێكی‌ كراوه‌ له‌ ئاو و پیسیده‌كات.

ئاوه‌ شیرینه‌كان بریتین له‌ شاده‌ماری‌ ژیان بۆ زۆربه‌ی‌ زینده‌وران،و ئاوه‌ شیرینه‌كان ته‌نها 3% كۆی‌ گشتی‌ ئاوی‌ سه‌ر ڕووی‌ زه‌وی‌ پێكدێنێت،ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش سه‌ره‌ڕای‌ كه‌میه‌كه‌ی‌ به‌ره‌و ڕووی‌ گه‌لێك كێشه‌ و گرفت ده‌بێته‌وه‌ كه‌ خۆیان له‌ داڕمانی‌ زیاتر له‌ جۆره‌كه‌ی‌ و به‌كه‌ڵكهاتنی‌ بۆ به‌كارهێنان ده‌بینێته‌وه‌، به‌هۆی‌ پیسبوونی‌ دروستبوو له‌ ئه‌نجامی‌ چالاكیه‌ سه‌ره‌كیه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌،وبه‌هۆی‌ سه‌ره‌وژێربوونی‌ پیشه‌سازی‌ گه‌وره‌،و ته‌قینه‌وه‌ی‌ دانیشتوان و زۆر هۆكاری‌ تر كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری‌ پیسبوونی‌ ئاو و به‌جۆرێك كه‌ ناتوانرێت چیدی‌ به‌كاربهێنرێت بۆ پێداویستیه‌كانی‌ ژیان.
جۆره‌كانی‌ پیسبوونی‌ ئاو:
1.پیسبوونی‌ سروشتی‌: كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ گۆڕینی‌ سیفاته‌ سروشتیه‌كانی‌ ئاو و وایلێده‌كات كه‌ به‌كه‌ڵكی‌ به‌كارهێنان نه‌یه‌ت.
2.پیسبوونی‌ كیمیاوی‌: به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئاو كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌ ئه‌نجامی‌ بوونی‌ توخمی‌ ژه‌هراوی‌ كیمیاوی‌ وه‌ك ڕه‌صاص.
3.پیسبوونی‌ به‌كتریایی‌: به‌شێوه‌یه‌ك میكرۆبه‌ زیانبه‌خشه‌كان بونیان ده‌بێت له‌ ناو ئاوه‌كه‌دا.

سه‌رچاوه‌كانی‌ پیسبوونی‌ ئاو:
پاشه‌ڕۆ مرۆڤیه‌كان و ئاوه‌ڕۆكان: پیسبوون به‌هۆی‌ پاشه‌ڕۆكانی‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ شیرین،ئه‌مه‌ش به‌ ڕزگاربوون له‌ 2 ملیۆن ته‌ن له‌ پاشه‌ڕۆكان ڕۆژانه‌ كه‌ ده‌كرێنه‌ ناو ئاوه‌ڕۆكانه‌وه‌.
•نه‌هێشتنی‌ پیسبوونی‌ ئاو:
•هوشیاری‌ ته‌ندروستی‌ و ڕاگه‌یاندن له‌ ڕێگه‌ی‌ پاراستن و هۆكاره‌كانی‌ پیسبوون.
•پابه‌ندبوون به‌ بنه‌ما ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ و نه‌كردنی‌ میز و پیسایی‌ بۆ ناو ئاوی‌ جۆگه‌له‌ و ڕووباره‌كان.
•فڕێنه‌دانی‌ پاشه‌ڕۆی‌ كارگه‌كان بۆ ناو ڕووبار و ده‌ریاكانه‌وه‌.
•به‌كارنه‌هێنانی‌ ئاوی‌ ئاوه‌ڕۆكان بۆ مه‌به‌ستی‌ ئاودانی‌ زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان، ته‌نها له‌دوای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌بێت بۆ نزمكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ پیسبونی‌ ئه‌ندامی‌ و كانزاییه‌كان.

كاریگه‌ری‌ پیسبوون:
1.له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌
جۆری‌ هه‌وای‌ نه‌گونجاو ده‌كرێت زۆرێك له‌ زینده‌وه‌ره‌كان بكوژێت له‌ناویشیاندا مرۆڤ.پیسبوونی‌ ئۆزۆن ده‌كرێته‌ ببێته‌ هۆكاری‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دان، نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و مولوله‌ی‌ خوێنه‌كان، سووتانه‌وه‌ی‌ ناوده‌م،ئازاری‌ سنگ و سووتانه‌وه‌،پیسبوونی‌ ئاو ده‌بێته‌ هۆكاری‌ نزیكه‌ی‌ 14000 حاڵه‌تی‌ مردن،زۆربه‌یان به‌هۆی‌ پیسبوونی‌ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ له‌ ئاوی‌ ئاوه‌ڕۆكانه‌وه‌. له‌وڵاتانی‌ تازه‌پێگه‌یشتودا ڕژانی‌ نه‌وت ده‌كرێت ببێته‌ هۆی‌ سوتانه‌وه‌ی‌ پێست و قڵیشانی‌ پێست، پیسبوونی‌ ژاوه‌ژاوی‌ ده‌بێته‌ هۆكاری‌ له‌ده‌ستدانی‌ توانای‌ بیستن و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن و داهێزران و تێكچوونی‌ خه‌و.

2.سیسته‌می‌ ژینگه‌یی‌:
•دووه‌م ئۆكسیدی‌ كبریت و ئۆكسیده‌كانی‌ نایترۆجین كه‌ پێده‌چێت ببنه‌ هۆكاری‌ ترشه‌ باران كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ هایدرۆجینی‌ كه‌ زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ ڕوه‌كه‌كان و دژه‌ بایۆكیمیاویه‌كان كه‌ له‌وانه‌یه‌ خاك و پێكهاته‌ كیمیاویه‌كانی‌ ژینگه‌ بگۆڕن،له‌زۆرجاراندا كه‌مبونه‌وه‌ی‌ توانای‌ بونه‌وه‌ره‌ كه‌ڕوه‌كان بۆ كێبڕكێكردنی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
•هه‌ڵاوسانی‌ زینده‌یی‌: به‌وه‌ پێناسه‌ده‌كرێت كه‌ ژه‌هره‌كانی‌ پیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی‌ ئاسته‌كانی‌ خۆراكه‌وه‌،بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ بنچینه‌یه‌كی‌ زۆرتر چڕی‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌دا.
•بونی‌ زه‌ریاكان به‌ ترش: به‌رده‌وام دابه‌زینی‌ ژماره‌ی‌ هایدرۆجینی‌ بۆ زه‌ریاكانی‌ زه‌وی‌.
•په‌نگخواردنه‌وه‌ی‌ گه‌رمای‌ جیهان.

پێشبینیه‌كان:
ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ خێرا بۆ پیسبوون له‌ ئه‌نجامی‌ شێوازه‌كانی‌ ژیانه‌وه‌ هاتوه‌ ده‌شێت كارێكی‌ سروشتیش بێت بۆ بوونی‌،كاریگه‌ریه‌ دروستبوه‌كان بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی‌ دانیشتوان ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سروشتیه‌وه‌. كه‌ ئه‌مه‌ش مردنی‌ دانیشتوان ده‌گرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوچه‌یی‌ یان له‌ناوچوونی‌ توخمی‌ مرۆڤ له‌كۆتایی‌ ڕێگاكه‌دا.ئه‌و كردارانه‌ی‌ كه‌ ناتوانرێت به‌رگریان لێبكرێت بونه‌ته‌ هۆی‌ هاتنه‌ كایه‌ی‌ هاوسه‌نگیه‌كی‌ نوێ‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ گۆڕانكاری‌ و گونجاندن بۆ ئه‌وپه‌ڕی‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌.بۆ هه‌ر شێوازێك له‌ شێوازه‌كانی‌ ژیان،ڕه‌چاوكردنی‌ پیسبوون مانه‌وه‌ی‌ توخمی‌ مرۆڤی‌ به‌تاڵكردۆته‌وه‌.هۆكاری‌ ته‌كنه‌لۆژیا بریتیه‌ له‌ جیاكه‌ره‌وه‌ وتێڕوانینی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌. هه‌ردووكیان سه‌رچاوه‌ و هۆكاری‌ ترن بۆ پاشماوه‌كان، مانه‌وه‌ له‌ ژیاندا بۆ كاتێكی‌ كورت، ئه‌ندێشه‌ی‌ مرۆڤ مه‌ودای‌ نێوان باشی‌ ژیان و مه‌ترسیه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌خۆده‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ زانست پشتی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاقیكراوه‌ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ووردبێت،چاره‌سه‌ری‌ نوێ‌ بۆ ژه‌هراویبوون یان زیانی‌ ژینگه‌یی‌ وه‌ستاوه‌ته‌ سه‌ر دیاریكردنی‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ ده‌توانرێت تیایدا تێبینی‌ كاریگه‌ری‌ ژه‌هراویبوون.نمونه‌ زۆر باوه‌كان بۆ بواره‌كانی‌ كه‌ تیایاندا پێوانه‌ پراكتیكیه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن ئه‌مانه‌ له‌خۆده‌گرێت (( كۆنتڕۆڵكردنی‌ ده‌رچوه‌ نه‌بینراوه‌كانی‌ ئۆتۆمبێل و تاقیكردنه‌وه‌ پیشه‌سازیه‌كان وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی‌ سه‌لامه‌تی‌ و ته‌ندروستی‌ پیشه‌یی‌ و زانستی‌ ژه‌هراویبوون))،بۆ نمونه‌(( ژه‌مه‌ ناوه‌نجی‌ مرێنه‌ر،پزیشكی‌)) وه‌ك ده‌رمانه‌كان و ژه‌مه‌ تیشكده‌ره‌وه‌كان.
چاره‌سه‌ر بریتیه‌ له‌ سووككردنی‌ پیسبوون كه‌ بریتیه‌ له‌ وته‌یه‌كی‌ كورتی‌ پڕ مانا كه‌ به‌رنامه‌ی‌ كۆنی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ پیسبوون كورت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تیایدا ته‌واو پیسبوونی‌ زیانبه‌خش سووك ده‌كات،ئه‌وه‌ بۆنه‌یه‌كی‌ ته‌واوه‌ بۆ كرداره‌ نوێكان و هه‌رێمایه‌تیه‌كان،وه‌ك تاقیگه‌كان و ڕێوشوێنه‌كانی‌ سه‌لامه‌تی‌ و توخمه‌ مه‌ترسیداره‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌رچوون له‌ حاڵه‌ته‌ كتوپڕه‌كان،به‌ڵام وه‌ك گریمانه‌ وه‌رده‌گیرێت له‌ پێدانی‌ بێكۆتا.
•له‌كۆتایدا ده‌ڵێین كه‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆته‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسیه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان بۆ سه‌ر ته‌واوی‌ ژیانی‌ مرۆڤایه‌تی‌ و گۆی‌ زه‌وی‌ و شارستانیه‌ته‌ پێشكه‌وتوه‌كه‌ی‌،بۆیه‌ ئه‌ركی‌ هه‌موانه‌ هه‌ریه‌كه‌ به‌ ئاست و قه‌واره‌ی‌ به‌شداری‌ و كاریگه‌ری‌ خۆی‌ له‌ وڵاتان و حكومه‌ته‌كان هاوكاری‌ یه‌كتر بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌ له‌ پێناو پاراستنی‌ توخمی‌ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی‌ و ئه‌م شارستانێتیه‌ به‌رز و پێشكه‌وتوه‌ی‌ كه‌ به‌رهه‌می‌ ڕه‌نج و ماندبوون و پلان و بیری‌ ووردی‌ ده‌یان هه‌زار ساڵه‌یه‌تی‌،ڕاسته‌ پیشه‌سازی‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خۆشگوزه‌رانی‌ و داهێنانه‌كان پێویستن به‌ڵام له‌وانه‌ پێویستر بون و به‌رده‌وامبون و پاراستنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ پاكو خاوێنه‌ بۆ هه‌موان،چونكه‌ ژینگه‌ دایكی‌ هه‌موان و گه‌ر دایك نه‌خۆشبێت یان بمرێت ئه‌وا به‌دڵنیایی‌ هه‌موان به‌ره‌و پوكانه‌وه‌ و له‌ناوچوون ده‌چن.
•بۆیه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستانیشدا پێویسته‌ ڕه‌چاوی‌ ئه‌م دیارده‌ زیانبه‌خشه‌ بكرێت و حكومه‌ت و داموده‌زگاكان و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و تاك و كۆمه‌ڵگاش به‌گشتی‌ هاریكاری‌ یه‌كتر بكه‌ن بۆ پاكڕاگرتنی‌ ژینگه‌ی‌ كوردستان به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ گازه‌ ژه‌هراویه‌كان و كاركردن به‌ پێوه‌ره‌ جیهانیه‌كان له‌كاتی‌ دانان و دامه‌زراندنی‌ كارگه‌ پیشه‌سازیه‌كان و زیادكردنی‌ ڕووبه‌ری‌ سه‌وزایی‌ و فڕێنه‌دانی‌ پاشه‌ڕۆ مرۆیی‌ و پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵیه‌كان بۆ ناو هه‌وا و ئاوی‌ شیرین و خاكی‌ كوردستان.گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ هه‌ڵنه‌نێین ئه‌وا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا ئه‌و ژینگه‌ پاكوخاوێنه‌ی‌ كه‌ ئێستا هه‌مانه‌ به‌ره‌و پوكانه‌وه‌ و بچوكبونه‌وه‌ و پیسبوون ده‌چێت و ئه‌نجامیش ده‌یه‌ها نه‌خۆشی‌ كوشنده‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ و هه‌موانیش زیانمان پێده‌گات و مه‌ترسیه‌كانیش بۆ سه‌ر هه‌موانه‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌.

سه‌رچاوه‌:
-پێگه‌ جیاوازه‌كانی‌ ئه‌نته‌رنێت

*ئه‌ندازیاری‌ كیمیاوی‌ شاره‌زا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مانوكا هه‌نگوینێكی گران و..

مانوكا هه‌نگوینێكی گران و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌ هه‌نگوینی مانوكای نیوزله‌ندیی ...