سەرەکی » وەرزش » پاریس سان جێرمان ورده‌كاریی پێكانه‌كه‌ی‌ نێیماری بڵاوكرده‌وه‌

پاریس سان جێرمان ورده‌كاریی پێكانه‌كه‌ی‌ نێیماری بڵاوكرده‌وه‌

یانه‌ی‌ پاریس سان جێرمان ورده‌كاری پێكانه‌كه‌ی‌ نێیمار دا سیلڤای ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه‌ نێیمار پێویستی به‌ مانگێك پشوو هه‌یه‌.
نێیمار له‌ یاری دۆستانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ته‌ر له‌ ده‌قیقه‌ی 16 توشی پێكان هات و یاریگای جێهێشت و دواتریش له‌ پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بۆ مۆندیال دوورخرایه‌وه‌.
یانه‌ پاریسیه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ 2 پزیشكی نارده‌ بۆ به‌رازیل بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشكنینی زیاتری بۆ بكه‌ن و ده‌ركه‌تووه‌ كه‌ به‌سته‌رێكی پاژنه‌ی‌ قاچی راستی پچڕاوه‌ به‌ڵام هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ كه‌ پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت یان نا.
یانه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرێت نێیمار بتوانێت دوای 4 هه‌فته‌ی تر ده‌ست به‌ راهێنان بكاته‌وه‌و وابڕیاریشه‌ پێش ده‌ستپێكردنی خولی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌یه‌وه‌ بكاته‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تۆپی پێ چییە؟

دانەر ئەسڵان لە نێو تەواوی وەرزشەکاندا وەرزشی تۆپی پێ لەم ...