سەرەکی » هەمەڕەنگ » رێز لە عەباس بەدری و محەمەد مەردان نرا

رێز لە عەباس بەدری و محەمەد مەردان نرا

لەبەردەوامی ئەو چالاکییە رۆشنبیریی و ئەدەبیانەی لەسلێمانی بەڕێوەدەچن، رۆژی 24/6/2019 بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی- بەشی چالاکیی وێژەیی لەپای تەمەنێک خزمەتکردن بەبواری رووناکبیریی کەلەپوری کوردی، مەراسیمێکی رێزلێنانی بۆ هەریەکە لە نووسەرو رۆژنامەنووسی کۆچکردوو (عەباس بەدری) و کەلەپورناس (محەمەد مەردان) رێکخست.
لەو مەراسیمەدا کە لەکافێ نێتی ئەمنەسوورەکە بەڕێوەچوو باس لەکارو خزمەتی هەریەکە لە نووسەرو رۆژنامەنووسی کۆچکردوو (عەباس بەدری) و کەلەپورناس (محەمەد مەردان) کرا. پاشان خەڵاتی رێزلێنانی بەشی چالاکیی وێژەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی بەخشرایە (محەمەد مەردان) و بنەماڵەی (عەباس بەدری).

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

میوزیكی سەرشەقام لە سەرای سلێمانی

لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی سەنتەرە رۆشنبیری و تیپە هونەرییەكانی سلێمانی سەر ...