سەرەکی » زانست » به‌كتریا ده‌توانێ له‌سه‌ر مه‌ریخ بژی‌

به‌كتریا ده‌توانێ له‌سه‌ر مه‌ریخ بژی‌

ئیلاف

چه‌ند زانایه‌كی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد، جۆرێك به‌كتریا هه‌یه‌ ده‌توانێ له‌ ژینگه‌ی‌ سه‌ختی‌ سه‌ر رووی‌ مه‌ریخدا بژی‌.
ئه‌و زانیانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره‌ به‌كتریایه‌ ده‌توانن له‌ ناو سوێراودا بژین، له‌ رۆژدا له‌گه‌ڵ وشكبوونه‌وه‌ی‌ سوێراوه‌كه‌ وشك ده‌بێته‌وه‌‌و به‌ شه‌و كاتێك سوێراوه‌كه‌ شێ هه‌ڵده‌مژێ‌و ته‌ڕ ده‌بێته‌وه‌ به‌كتریاكه‌ش ده‌ژێته‌وه‌.
زاناكان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌و نهێنییه‌ زانستییه‌، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌گه‌ری‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ، له‌ هه‌مان كاتدا ئاشكرا كردنی‌ مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌شه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ سه‌ر رووی‌ مه‌ریخ به‌ به‌كتریای‌ زه‌وی‌ پیس ببێت.
تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ژیانی‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر زه‌وی‌ ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام به‌ دوور نازانرێ رۆژێك له‌ رۆژان ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ ئه‌نجام بدرێت، به‌ تایبه‌ت كه‌ له‌وێ شه‌وانه‌ راده‌ی‌ شێ ده‌گاته‌ 80% بۆ 100%‌و به‌ رۆژ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمادا كه‌م ده‌كات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...