سەرەکی » ئابووری » هـه‌ولێر.. شـه‌ربـه‌تـفرۆشـی گـه‌ڕۆک

هـه‌ولێر.. شـه‌ربـه‌تـفرۆشـی گـه‌ڕۆک

یەکەی ئابووری

هه‌ژار محه‌مه‌د كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌كه‌مپێكی شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، به‌ فرۆشتنی شه‌ربه‌تی «ته‌مه‌رهندی» بژێویی ژیانی په‌یدا ده‌كات.
هه‌ژار دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌نگه‌وه له‌ دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا ده‌ستبه‌رداری ژیان و پیشه‌كه‌ی ده‌بێت كه‌ فرۆشتنی شه‌ربه‌تی ته‌مه‌رهندیه‌و له‌ باپیریه‌وه‌ فێری بووه‌، ئێستاو ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێردا درێژه‌ به‌ پیشه‌كه‌ی ده‌دات.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵ، هه‌ژار رایگه‌یاند، دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ، ماوه‌ی نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌ كه‌مپی قوشته‌په‌ی هه‌ولێر نیشته‌جێن.
هه‌ژار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هاوینان وه‌ك پیشه‌ی باپیریان له‌ دیمه‌شق كاری شه‌ربه‌تفرۆشی گه‌ڕۆكیان كردووه‌و ئێستاش هاوینان له‌ كه‌مپه‌كه‌و هه‌ولێر كه‌ به‌ماڵی خۆیانی ده‌زانن، ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.
هه‌ژار دەڵێت: «كاتێك هاتمه‌ ئێره‌، بڕیارمدا درێژه‌ به‌ پیشه‌كه‌م بده‌م، چونكه‌ شه‌ربه‌تفرۆشی گه‌ڕۆكی ته‌مه‌رهیندی لێره‌ نه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێت بزانن چییه‌، له‌كه‌مپه‌كه‌ شه‌ربه‌ته‌كه‌ حازر ده‌كه‌م و له‌ بازاڕ ده‌یفرۆشم».
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كاری شه‌ربه‌تفرۆشی له‌به‌رده‌م قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر ده‌كات كه‌ گرنگترین شوێنی شاره‌كه‌یه‌و گه‌شتیاران به‌چڕی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌هۆی بوونی خواستی زۆر له‌سه‌ر شه‌ربه‌ته‌كه‌ی هه‌ژار، ئێستا دوو برای دیكه‌شی ده‌ستیان به‌ ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی باپیریان كردووه‌.
هه‌ژار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، شه‌ربه‌تی ته‌مه‌رهیندی له‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كاردێت و وتی: «شه‌ربه‌تی ته‌مه‌رهندی بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك چاره‌سه‌ر وایه‌، وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌، ریخۆڵه‌و گورچیله‌ به‌كاردێت».
ئه‌و پیشه‌وه‌ره‌ گه‌ڕۆكه‌ ئاشكرای كرد، رۆژانه‌ له‌م كه‌شه‌ گه‌رمه‌ی هه‌ولێردا به‌شێوه‌یه‌كی تێكڕایی بڕی 15 دۆلار په‌یدا ده‌كات و به‌مه‌ بژێوی خۆی و خێزان و منداڵه‌كانی ده‌سته‌به‌رده‌كات.
هه‌ژار وتیشی: «ئه‌گه‌ر دۆخی ژیان ئاسایی ببێته‌وه‌ له‌ سوریا، ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌م و درێژه‌ به‌ پیشه‌كه‌م ده‌ده‌م، ده‌مه‌وێت پیشه‌ی باو و باپیرم له‌ وڵاته‌كه‌م درێژه‌پێبده‌م».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ كەسوكاری شەهیدانی سلێمانی خەرجكراوە

ئا: سامان فەریق لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نزیكەی ...