سەرەکی » کەلتوور » خەڵاتی رەوف بێگەرد بەخشرایە سیامەند هادی

خەڵاتی رەوف بێگەرد بەخشرایە سیامەند هادی

رۆژی پێنجشەممە 1/8/2019 لە کافێ (باسان) لەسلێمانی، لەمەراسیمێکدا کە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەنووسەران و رووناکبیران بەڕێوەچوو، خەڵاتی چیرۆکنووس و وەرگێڕ (ڕەووف بێگەرد) بەخشرایە چیرۆکنووس (سیامەند هادی).
لەبەرامبەردا چیرۆکنووس (سیامەند هادی) خۆشحاڵی خۆی درەبڕیووە بەوەی خەڵاتەکە بەناوی نووسەرێکی خۆشەویست و هاوڕێی هەموو نەوەکانە کە ئەویش چیرۆکنووس و وەرگێڕ (ڕەووف بێگەرد)ەو ئەم خەڵات و ڕێزلێنانە لە چیرۆک بەئاوڕدانەوەیەک دادەنێت لە یەکێک لە ژانرە گەورەکانی ئەدەب.
هەروەها سوپاسی هاوڕێیانی کافێ باسانی کردووە کە زۆر ماندووبوون بە ڕێکخستنی ئەم مەراسیمەوەو ڕێزو خۆشەویستی خۆیشی بۆ ئەو ئازیزانە دەربڕیووە کە ئامادەبوون و کاتی خۆیان بەو بەخشیووە لەمەراسیمەکەدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کتێبی بیرەوەرییەکانی ئانا فرانک

کەریم مەلا رەشید چوارشەممە، ١٦/٢/١٩٤٤ کیتی گیان! ئەمڕۆ ساڵرۆژی لەدایکبونی ...